ترافیک
سەرنشینانی دوای شۆفێر دەبێ پشتێنی سەلامەتی ببەستن
SNN: 

لەپێناو شۆفێرییەکی تەندروست و بێ گرفت و دوور لەرووداوی ھاتوچۆ و کاریگەرییەکانی، و بەپشت بەستن بەیاساکانی ھاتوچۆ لەجیھاندا، پشتێنی سەلامەتی لەنێو ئۆتۆمبیلدا دروست کرا بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت ھەندێک جار شۆفێر و سەرنشینانیش بەھۆکاری جیاجیا ئەو پشتێنە نابەستن و گیانی خۆیان و کەسانی تریش دەخەنە مەترسییەوە.
لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئەو کاریگەرییانە دەخەینەروو کەنەبەستنی پشتێنی سەلامەتی لەلایەن سەرنشینانی پشت شۆفێرەوە دروستی دەکەن، کەبەپێی ئامارێکی پەیمانگەی زامنکردنی سەلامەتی ھاتوچۆ لەسەر رێگا خێراکان iHS، ھەر ٤ کەس لەکۆی ٥ کەس پشتێنی سەلامەتی نابەستن بەتایبەت ئەوانەی کەلەکورسییەکانی پشتی شۆفێر دادەنیشن لەماوەی گەشتە کورتەکان و سواربونی تاکسیدا.

4 مانگ پێشتر - Aug 10 2017 1:32PM
2808
بابه‌تی زیاتر