زانست
زانست
چەند ڕێگەیەکی ئاسان بۆ بەھێز کردنی وایفای ماڵەکەت
SNN: 

١. زۆر کەس مۆدێمەکانیان لە شوێنی نھێنیدا دادەنێن لەبەر منداڵ یاخود ھەر ھۆکارێکی تر. ئەمە کارێکی باش نییە و شەبەکەی وایفایەکەت کەم دەکاتەوەو دەبێتە ھۆی خاوبوونەوەی ھێڵ، بۆیە پێویستە و باشتر وایە کە مۆدێمەکەت لە ناوەڕاستی ماڵدا جێگیر بکەیت و لەسەر مێزێک یاخود ڕەفەی کتێبدا دایبنێیت.
٢. مۆدێمەکەت بەدوور بگرە لە ئامێر و کەلوپەلە کانزاییەکانی ناو ماڵ، تا کاریگەری لەسەر سیگنەڵی مۆدێمەکەت دروست نەکات و توانای گەیاندنی کەم نەکاتەوە.
٣. پاسوۆردێکی ئاڵۆز بەکار بێنە. پێویستە لەکاتی دانانی وشەی نھێنیدا، ئەو وشەیەی بەکاری دەھێنیت پیتی گەورەو بچووک و ئامراز و ژمارە لەخۆ بگرێت، بەم جۆرە بە ئاسانی لە ھاک کردنی دەپارێزیت و کەس ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی خاوەنەکەی بەکاری بھێنێت.
لەم لینکەوە چۆنییەتی گۆڕینی وشەی نھێنی و ناوی وایفای بە وێنە ڕوون کراوەتەوە: https://goo.gl/c٢KZzn
٤. ریپیتەر یاخود راوتەر بەکار بھێنە. ریپیتەر چییە؟ * ئامێرێکە بەکار دێت بۆ بڵاو کردنەوەی سیگناڵی وایفای لە ڕیگەی ئامێرێکی دیکەوە کە پێی دەوترێت ڕیپیتەر. لەم لینکەوە شێوازی کار کردنی راوتەر یاخود ڕیپیتەر ببینە. https://goo.gl/aAKNSf
٥. مۆدێمەکان بە گشتی، ھەر یەکێک بۆ نھۆمێک بەکار دەھێندرێت. ئەگەر لە ماڵێکی گەورەدا دەژیت، کە لە چەند قاتێک پێک ھاتووە، دەشێت بەھۆی دووریت لە مۆدێمەکەوە کێشەی خاوی و پچرانت بۆ دروست بکات، بۆیە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە کڕینی ریپیتەر یاخود ڕاوتەرە کە ئەرکی گواستنەوەی سیگنەڵە لە مۆدێمەکەوە بۆ جێیەکی دوورتر. 
٦. بوونی زیاتر لە جۆینێک لە وایەری نۆرماڵدا، ھەندێک جار ئەمە ھۆکارێکە بۆ خاوبوونەوە یاخود پچڕانی ھێڵ، تکایە لەکاتی بوونی کێشە لە ھێڵەکەتدا پێویستە دڵنیاببیتەوە کە وایەری نۆرماڵەکەت نوێیە و ھیچ زەبرێکی بەرنەکەوتووە و ھەروەھا پێویستە وایەرەکەت نوێ بکەیتەوە بەبێ جۆین (بەبێ ئەوەی وایەرەکە ببڕدرێت).
٧.ھەروەھا ڕاکێشانی وایەر بەناو ماڵدا لە ڕێگەی وایەری شاراوە (دفنەوە)، یەکێکی ترە لە ھۆکارەکانی پچران و خاوبوونەوەی ھێڵ، باشتر وایە لەکاتی بوونی کێشە لە ھێڵەکەتدا وایەرە شاراوەکە تەرک بکرێت و وایەری تەلەفۆنەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ ببەستیت.



سەرچاوە: گۆران نێت 
هەفتە پێشتر - Aug 11 2017 6:45PM
20560
بابه‌تی زیاتر