ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەخێرایی چەوری دەتوێنێتەوە
SNN: 

قەتیسبونی شلەمەنی و چەوری لەقاچ و ڕاندا گرفتێکە توشی رێژەیەکی زۆری خانمان دەبێتەوە و بۆتە مایەی شەرمەزاری بۆیان بۆیە لەم برگەیەدا ھۆکاری دەرکەوتنی چەوری سمت وران و چارەسەرەکەی دەخەینەروو.
ھۆکارەکانی: 
خواردنی ئەو خۆراکانەی کەھۆرمۆنی مێینەی پێوەیە و دەدرێتە پەلەوەر و مەڕو ماڵات.
خواردنی ژەمە خۆراکییە خێراکان کەدەوڵەمەندە بەشەکر و چەوری و نیشاستە.
قۆناغی پێگەیشتنی ھەرزەکاران و دووگیانی ژنان.
زۆر دانیشتن بەھۆی سروشتی کارەوە 
زیادبونی ھۆرمۆنی ئیسترۆجین لەلەشدا 
بەردەوامی وزۆر دانیشتن کەدەبێتە ھۆی کشانی خانە چەورییەکان.
چارەسەر:
پێکھاتەیەکی دروستکراو لەمەعدەنوس و لیمۆ:
٣٠ سیری توێکڵ کراو
٤ لیمۆ
٦ کوپ ئاو 
٣ چڵ مەعدەنوس لەتکراو.
شێوازی ئامادەکردن: 
ئاو و سیر و لیمۆ تێکەڵ بکە و بیخە سەر ئاگر و تا دەکوڵێت دوای ئەوە ١٠ دەقیقە بیھێڵەرەوە و بیخە بەسەر مەعدەنوسەکە و بیخە شوشەیەک وشەو تا بەیانی بیھێڵەرەوە.
ئەم گیراوەیە رۆژانە بەر لەنانی بەیانی بیخۆرەوە.
٢ کەوچک دارچینی سیلانی و ١ کەوچک ھەنگوینیش تێکەڵ بکەیت دەکرێ ببێتە پێکھاتەیەکی تر . سەرەتا ئاو بکوڵێنە و دارچینیەکەی تێ بکە و دوای ١٥ دەقیقە ھەنگوینی تێ بکە بەمەرجێک ئاوەکە سارد بوبێتەوە. 

2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 11:40AM
10444
بابه‌تی زیاتر