ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ جوانی قژ و پێست زەیتی مۆرینگا بەكاربهێنن
SNN: 

گۆڤاری فرۆیندینی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە كەزەیتی مۆرینگا بەنهێنی جوانی پێست و قژ دادەنرێت بەوپێیەی توێژینەوە زانستییەكان سەلماندوویانە كەئەو زەیتەی لەبەری داری مۆرینگا دەردەهێنرێت و رەچەلەكەكەی هیند، كاریگەرییەكی جێگیركەری هەوكردنی هەیە كەزۆرێك بەكتریا و كەڕو دروستی دەكەن.

ئەو گۆڤارەی تایبەتمەندە بەجوانی و تەندروستی ئاشكرایكردوە كەئەو پێكهاتانەی كەزەیتی مۆرینگای تێدایە پێست جوان و درەوشاوە و نەرم دەكات.

هاوكات زەیتی مۆرینگا باشترینە بۆ بەدەستهێنانی قژێكی نەرم و جوان بۆ ئەوەش دەبێ چەند دڵۆپێك بدەیت لەقژی نەرم و جوان مەساژی بكەیت و دایپۆشیت تا سەعاتێك پاشان بیشۆیت.

زەیتی مۆرینگا چارەسەرێكی نمونەیییە بۆ قژی ئاڵۆسكاو بەكاریگەری تیشكی خۆر لەهاویندا، سەرباری بەكارهێنانەكانی لەبواری جوانیدا دەكرێ زەیتی مۆرینگا بكرێتە خواردنەوە بەوپێیەی كانگایەكی گرنگی ڤیتامین و كانزاكانە بەتایبەت ڤیتامین سی و ئی و كالیسیۆم.

2 مانگ پێشتر - Aug 12 2017 8:18PM
4395
بابه‌تی زیاتر