دیدار
دیدار - مه‌گه‌زین
میران بورھان عاشقی سلێمانیە
SNN: خێڵان و ھەورامان
میران بورھان ئەو گەنجەی تازە دێتە ناو بواری ھونەرەوە و یەکەم کاری خۆی بە گۆرانی "نەگۆڕاوم" بڵاودەکاتەوە، چاوەڕێی پێشوازی خەڵکە لەبەرھەمەکەی تا بەردەوام بێت لەکاری ھونەری و لە دیدارێکی SNNدا باس لە ژیانی تایبەتی خۆی چۆنیەتی بڕیاردان بۆ کاری ھونەری دەکات، ئاشکراشیدەکات لە بەرھەمەکانی داھاتویدا گۆرانیەکی تایبەت بۆ سلێمانی دەڵێت، بەھۆی ئەوەی ناتوانێت بی سلێمانی بژی.
میران بورھان لەدایکبووی شاری سلێمانییە و لە بنەماڵەیەکی شارەکەیە بە ناوی شەرعی، خوێندنی لەزانکۆی سلێمانی کۆلێژی ئەندازیاری بەشی تەلارسازی تەواوکردووە، لەگەڵ کاری ئەندازیاری خولیای بۆ وەرزش و موزیک ھەیە و توانیوێتی لەو دووبوارەشدا کاربکات.

SNN: سەرەتای گەنجێتیت چۆن بوو؟
میران بورھان: لەسەرەتای گەنجێتیدا حەزم لە موزیک و وەرزشیش بوو، خولێک کرایەوە لەھەمانکاتدا ھەردوو بوارەکەی تێدابوو، بەشداری ھەردووکیانم کردوو، بەڵام وەرزشەکەم ھەڵبژارد و ماوەی دوو ساڵ یاریزانی تێنسی سەرمێز بووم و بەشداری چەند خولێکی فەرمیم کرد و زۆر حەزم لێنەبوو لەبەر ئەوەی جوڵەی زۆر تێدانەبوو دواتر دەستم کرد بە یاری باسکە و نزیکەی دە ساڵ یاریزانی باسکە بووم، بۆ یانەی سلێمانی و پێشمەرگە یاریم دەکرد و بەشداری چەند خولێکی نایابی عێراق و کوردستانم کردووە، تا ئەوکاتەی خوێندنی زانکۆم تەواو کردو ناچاربووم ئەو پیشەیە ھەڵبژێرم کە خوێندوومە، لەکاتێکدا بەدڵ حەزم لە یاری باسکە بوو، بەناچاری وازم لێھێنا، بەڵام بۆ حەزی خۆم بەردەوام وەرزش دەکەم.
SNN: چۆن بڕیارتدا دەست بکەی بەکاری ھونەری؟
میران بورھان: دەستکردنم بەکاری ھونەری بە رێکەوت بوو، ھیچ پلانێک نەبوو ببم بە گۆرانیبێژ، شەوێک لەگەڵ چەند ھونەرمەندێکدا دانیشتبووین لە ستۆدیۆیەک، ھونەرمەند ئەفشین وتی ئەگەر حەزتان لێیە یەکی گۆرانیەکتان بۆ تۆماردەکەم، ئیتر من ئەم گۆرانییەی کە بڵاومکردەوە، بەڵام بەتورکی تۆمارمکرد، دوای تۆمارکردن ئەفشین زۆری بەدڵ بوو پاڵنەر بوو داوای کرد موزیکەکەی بۆ دروست بکەینەوە منیش رازی بووم، ھەمیشە حەزمکردووە کارێک بکەم بۆ ئەرشیفی ژیانی خۆم بمێنێتەوە و بەنیازی ئەوە تۆمارمکرد، سەرەتاش خۆم دوودڵ بووم لەبڵاوکردنەوەی بەرھەمەکە، بەڵام چەند ھاوڕێیەکی ھونەرمەند ھانیان دام بڵاوی بکەمەوە، بەڵام خەرجیەکی زۆرم تێدا کرد و کاری تایبەتیم بۆ کرد، بەھۆی ئەوەی کە یەکەم کارمە و دەمەوێت باش دەرچێت.

SNN: کاردانەوەی خەڵکی چۆن بووە بەرامبەر بەرھەمەکەت؟
میران بورھان : گۆرانی کەسێکە ھیچ باگراوندێک و پیشینەیەکی نییە لەکاری ھونەریدا، زیاتر لە پێنج ھەزار بینەری ھەبووە لەماوەی پێنج رۆژدا زۆرباشە و بەپێی ئەو کۆمێنت و پیرۆزباییانەی بۆم دێت، زۆر لەوە زیاتر بوو کە خۆم چاوەڕێم دەکرد.
SNN: ئەو کاردانەوەیەی خەڵکی دەبێتە ھاندانێک بۆ بەردەوامبوونی تۆ لەکاری ھونەری؟
میران بورھان: بەڵی ھاندانێک دەبێت بۆ بەردەوامبوونی من و دەشم ترسێنێت لەلێپرسراوێتیەک کەوتۆتە سەرشانم و دەبێت کارەکانی داھاتووم لەوانەی پێشووم جوانتر بێت، ھەرکاتێک توانیم کاری وابکەم بڵاوی دەکەمەوە.

SNN: بۆچی یەکەم کارت وتنەوەی گۆرانیەکی تورکی بوو؟
میران بورھان: ئەو گۆرانیە تورکییە زۆر خۆشە لای من و بەردەوام دەموتەوە کەتۆماریشم کرد سەرەتا پێیان وتم ھەر بەزمانی تورکی بڵاوی بکەمەوە،بەڵام ئەوەم نەکرد چونکە گۆرانیەکی تورکی من بیڵێمەوە لە کوردستاندا گوێگری کەم دەبێت و لەھەمانکاتیشدا شیعر دانان بۆ ئاوازێکی تورکی کارێکی ئاسان نەبوو، چەند شیعرێکمان بۆھات، بەڵام پێمان جوان نەبوو، دواجار لەگەڵ ھونەرمەند "ھەڵویست"دا بڕیارماندا خۆمان شیعرێک بۆ ئاوازەاکە بنوسین و ھونەرمەند ھەڵوێست شعرەکەی بۆ نوسی، بەڵام وەکو رێزێک بۆ کۆپی رایتی ئەو ھونەرمەندە تورکە، گۆرانیە تورکیەکەشم تێکەڵ کردەوە لەگەڵ کوردیەکەدا، بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت کەئەم ئاوازە لەبنەڕەتدا تورکیە، لەکاتێکدا دەمتوانی ھەمووی بەکوردی بڵاوبکەمەوە.
SNN: بیرت لەوە کردۆتەوە کلیپ بۆ بەرھەمەکەت بکەی؟
میران بورھان: ‎بەڵێ بەنیازم کلیپێکی بۆ بکەم بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ دەرھێنەرێکدا چەند بیرۆکەیەکمان گۆڕیوەتەوە.


SNN: لەبەرھەمەکانتدا ھۆنراوەیەک ھەڵدەبژێریت کە لە خۆتەوە نزیک بێت؟
میران بورھان: کاتێک گۆرانی دەڵێیت دەبێت وەکو ئەکتەرێک وابیت، بۆ ئەوەی ئەو ھەستەت لا دروست بێت کە گۆرانیەکە زۆر لە خۆتەوە نزیکە، ھەوڵیشدەدەم لە بەرھەمەکانی داھاتومدا ھۆنراوەیەک ھەڵبژێرم لەژیانی خۆمەوە نزیک بێت.
SNN: خواستی تۆچییە و دەتەوێت کارەکانت لە چ ئاستێکدا بێت؟
میران بورھان: ئامانجی من ئەوەیە کارێکی جوان بکەم و بچێتە سەر زمانی خەڵک و بمێنێتەوە، بیرم لەوە نەکردۆتەوە کاری ئەلبوم بکەم، بەڵام دەمەوێت چەند کارێکی کەم و پوخت بکەم و شایەنی ئەوە بێت گوێی لێبگیرێت.

SNN:  ئەو گۆرانییە  کامانەن کاریگەریان ھەیە لەسەرت و حەز بکەی بیان ڵێیتەوە؟
میران بورھان: زۆرن ئەو گۆرانیانەی کاریگەریان ھەیە لەسەرم، حەز دەکەم بیانڵێمەوە، وەکو گۆرانی "بۆ دواجارە بەجێتدێڵم"ی لەیلا فەریقی و گۆرانی "من نەگۆڕام"ی تیپی بابان و گۆرانی حەمید بابەنی و چەند گۆرانیەکی تر.
SNN: بەنیازی ئەو گۆرانیانەی کەحەزت لێیە بیانڵێیتەوە؟
میران بورھان: بڕواناکەم جارێکی تر گۆرانی کەسی تر بڵێمەوە، بەڵکو ئەو کارەی دەیکەم دەمەوێت تایبەت بێت بەخۆم.

SNN: دەتەوێت چ پەیامێک لە رێگای ھونەرەوە بگەیەنیت؟
میران بورھان: حەز دەکەم چەند کارێکم ھەبێت نیشتمانی بێت و بەرھەمم ھەبێت بۆ کوردستان و سلێمانی و دایک و باوک، چونکە پێویست دەکات گۆرانیان بۆ بڵێم.
SNN: بۆچی حەزدەکەی بەرھەمێکی تایبەت بۆ سلێمانی بکەی؟
میران بورھان: بەدڵ عاشقی سلێمانیم، ھەرگیز ناتوانم بەجێی بھێڵم، راستە ھەندێک جار لێی توڕە دەبم، بەڵام جادوویەکی راکێشانی تێدایە ناتوانی لێی دوور بکەویتەوە.

SNN: لەسەر چ ستایلێک کاردەکەیت؟
میران بورھان: بەستایلی پۆپ کاردەکەم چونکە ئەم شێوازە نوێیە گرنگی خۆی ھەیە و ئاسانتر دەچێتە ناو خەڵکەوە و لەژیانیانەوە نزیکە.
SNN: لەگەڵ گۆرانی شادی دایت حەزدەکەی بەرھەمت ھەبێت شاد بێت؟
میران بورھان: حەزم لە گۆرانی شادە، بەڵام ھەستێکی جوانی تێدا بێت.
SNN: تەمەنت گونجاوە بۆ ژیانی ھاوسەرگیری، بۆچی تائێستا ھاوسەرگیریت نەکردووە؟
میران بورھان: تائێستا بڕیاری ئەوەم نەداوە کۆمەڵێک شتی تر ھەیە ویستوومە لەژیانمدا پێی بگەم و ئینجا خێزان دروست بکەم، چونکە خێزان دروستکردن پێویستی بەوەیە کاتی تەواوی بۆ تەرخان بکەی، ھەرکاتێک توانیم ئەوە بکەم ئەکاتە بڕیاری ھاوسەرگیری دەدەم.

SNN: جگە لە زمانی کوردی حەزدەکەی بە چ زمانێکی تر گۆرانی بڵێیت؟
میران بورھان: حەزدەکەم بەزۆر لەزمانەکانی تر گۆرانی بڵێم، چونکە پێنج زمان دەزانم دەتوانم قسەیان پێ بکەم، جگە لە گۆرانی کوردی گوێ لە ھەموو زمانەکانی تریش دەگرم و گۆرانی فارسی بەلای منەوە ھەستی زۆر تێدایە و ئاوازی جوانیان ھەیە.
10 مانگ پێشتر - Aug 18 2017 4:31PM
3951
بابه‌تی زیاتر
گۆران ئایار: بەگۆرانی برادەر دۆست و دوژمنی خۆمم ناسی...
سوڵتان: کۆمپانیاکانی ھونەر دەستی گەنجان ناگرن...
نیان عەزیز: خۆم بۆ شاجوانی کوردستان ھەڵدەبژێرم...
​ئاسۆس جاف پەیکەر بۆ ھونەرمەندێکی کورد دروست دەکات...
خاوەن پێداویستیەکی تایبەت نھێنی سەرکەوتنەکانی ئاشکرادەک...
ژیلیا: ھیچ کەس ناتوانێت رێگریم لێ بکات...
هەڵوێست :گۆرانی ئاینی دەڵێم...
ئەمەل سەعید کوردە: پێویستە بەرێچکەشکێن ناومان بنێن...
توانا حەمە: ھونەرمەند دەبێت کەسێکی نائاسایی بێت...
میران بورھان عاشقی سلێمانیە...
ھەردی سەلامی: کارێک نەبێتە ھۆی دەرکەوتنم ئامادە نیم بیک...
ئارام سەردار: کاری دەرھێنانم بۆ زیاتر لەھەزار گۆرانی کر...
غەزەل مستەفا بەرھەمی نوێ تۆمار دەکات ...
جەنگیز: یەکەم کارم گۆرانیەکە بەزاراوەی سۆرانی ...
رەوەز:حەز دەکەم بەزمانی تورکی گۆرانی بڵێم...
لوقمان سەلیم : گۆرانیەکانم عەشق و ئەوینداری لەپشتەوەیە...
ئاریان کەریم: بۆ بژێوی ژیان کوردستانم جێھێشتووە...
رازە: ئەمساڵ مۆدیلی قژی کورتە...
123