هونه‌ر
ھاوکاری دارایی دەکەن
SNN: 

خانمانی خێزانی ئەستێرەی بواری تەلەفزیۆنی ئەمریکی (کیم کارداشیان) نیو ملیۆن دۆلاریان بەخشیە قوربانیانی زریانی (ھارفی). 
لەوبارەیەوە وتەبێژێک بەناوی کارداشیانەوە ئاشکرایکردوە کەئەو خێزانە ٢٥٠ ھەزار دۆلاریان بەخشیوەتە خاچی سور و ٢٥٠ ھەزاری تریش بۆ دەستەی (سلفیشن ئارمی) دابینکراوە. 
کیم لەئەکاونتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی (ھیوستن نزات بۆ دەکەین) و ھاشتاگی تایبەتی بۆ داناوە، ئەم خانمە لەنێو ئەو کەسە دیارانەدایە کەھاوکاری خۆیان بۆ قوربانیانی زریانەکە راگەیاندووە، لەنێویاندا کیفن ھارت کە ٢٥ ھەزار دۆلاری بەخشییە خاچی سور بۆ ھاوکاری قوربانیانی ئەو کارەساتە سروشتییە.

3 مانگ پێشتر - Aug 30 2017 9:28AM
25687
بابه‌تی زیاتر