ترافیک
کەبەئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیک ئیستۆپت نەما چی دەکەیت
SNN: 

کاتێ ھەر کام لەمۆدیلەکانی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیک بەھەر ھۆکارێک بێت لەکاتی شۆفێری و خێرایی زۆردا لەنێو شەقامەکان ئیستۆپی تێدا نەما دەبێ بزانیت چۆن کۆنترۆڵی دەکەیتەوە تا توشی گرفت و زیانی گیانی و مادی نەبیت. 
١. لەم کاتەدا دەبێ ئیشارەت دابگیرسێنیت بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسانی تر. 
٢. گێرەکە بخەرە سەر N و ئۆتۆمبیلەکە بکوژێنەوە و دایبگیرسێنەوە.
٣. ئەگەر سودی نەبوو گێڕەکە بخە سەر N و بەھێزێکی زۆر پێ بەئیستۆپ بنێ تا دەوەستێتەوە.
٤. ھەنگاوێکی تر ئەگەر ھەر نەوەستا، ھەوڵ بدە بەبرێکی دەستی و بەشێوەی ھەنگاو بەھەنگاو رایبکێشیت لەگەڵ ئەوەشدا سوکانەکە بەباشی بگرە و بەم جۆرە دەتوانیت کۆنترۆڵی بکەیتەوە.
٥. ئەگەر ھەر نەبوو پەنا ببەرە بەر گۆڕینی گێڕەکە لە N بۆ D بەبەردەوامی. 

2 هەفتە پێشتر - Sep 9 2017 9:40PM
63058
بابه‌تی زیاتر