هونه‌ر
فیلمێکی ترسناک سینەمای ئەمریکای ھەژاند
SNN: 

فیلمی نوێی ترسناکی "It" بووە سەرتۆپی پڕ داھاتترینی سینەمای ئەمریکای باکور بەکۆکردنەوەی ١١٧.٢ ملیۆن دۆلار.
فیلمەکە (بیل سکارسگارد و جیدین لیبرھیر) رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینین و لەدەرھێنانی ئەندریس مۆشیتی یە.
لەپلەی دووەمی بۆکس ئۆفیسدا فیلمی رۆمانسی کۆمیدی نوێ (ھۆم ئەگێن) ھەبوو کە ٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمی سەرکێشی (زەھیت مانز بۆدی گارد) لەپلەی یەکەم دابەزی بۆ سێیەم لەم ھەفتەیەدا و ٤.٩ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.
فیلمی (ئەنابیل کرییەیشن) چوە پلەی چوارەم بەکۆکردنەوەی ٤ ملیۆن دۆلار.
فیلمی درامی (ویند ریفەر) لەپلەی سێیەم دابەزی بۆ پلەی پێنجەم بەکۆکردنەوەی ٣.٢ ملیۆن دۆلار.

هەفتە پێشتر - Sep 11 2017 9:59AM
6225
بابه‌تی زیاتر