ترافیک
چی دەکەیت ئەگەر لەکاتی رۆشتندا تایەی ئۆتۆمبیلەکەت تەقی
SNN: 

چەندین گرفتی ھونەری پێشبینی نەکراو ھەن کەرووبەرووی شۆفێران دەبێتەوە لەناو یان دەرەوەی شار کەزۆربەیان پەیوەندیدارە بەگرفتی تەکنیک و کارەباییەکانی.
لەبەرامبەریشدا چەندین گرفتی تر ھەیە کەپێشتر ئاگادارت ناکاتەوە وەک تەقینی یەکێک لەتایەکانی ئۆتۆمبیل لەکاتی شۆفێریدا. 
لەم کاتەدا پێویست بەخۆ تێک دان ناکات و بەڵکو بەووریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە تا توشی گرفت و مردن نەبیتەوە، باشترە ئەم ھەنگاوانە بگریتە بەر: 
١. ھەوڵ بدە تەواو ھێمن بیت و خۆت نەشڵەژێنیت چونکە ھێشتا بابەتەکە سادە و ئاسانە و دەکرێ کۆنترۆڵ بکرێت.
٢. ھەرگیز ئیستۆپ مەکە دوای تەقینی تایەکان چونکە ئەمە دەبێتە ھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەکە.
٣. ھەوڵ بدە بەخێرایی قاچت لەسەر بەنزین لابدەیت تا خێرایی زیاترنەبێت.
٤. ھەوڵ بدە بەھەردوو دەستت کۆنترۆڵی سوکانەکە بکەیت و ئۆتۆمبیلەکە لەئاراستەیەکی رێکدا بھێڵیتەوە و لای راست و لای چەپ مەکە.
٥. ھەوڵ بدە ئیشارەت دابگیرسێنیت بۆ کەسی دوای خۆت کەبزانێت تۆ دوای ھێواش بونەوە بەلای راستدا پێچ دەکەیتەوە.
٦. بەم جۆرە بمێنەرەوە تا ئۆتۆمبیلەکە تەواو ھێواش دەبێتەوە ئەوکات ئیستۆپی بچوک بگرە بۆ راگرتنی ئۆتۆمبیلەکەت.
٧. ھەوڵ بدە ئۆتۆمبیلەکەت لەسەر لای راست رابگریت نەک لای چەپ چونکە مەترسیدارترین شوێن دەبێت بۆت. 

2 مانگ پێشتر - Sep 11 2017 10:06PM
10358
بابه‌تی زیاتر