کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٥ ھەڵەیەی نابێ لەدەستگیرانداریدا بیکەیت
SNN: 

ماوەی دەستگیرانداری دەرفەتێکی زێرینە بۆ خانمان لەپێناو ناسینی ھاوسەری ژیانی ئایندەیدا تاقیکردنەوەیەکە بۆی کەئایا دەبێتە ھاوسەرێکی باش، کەلەکاتێکدا ھەندێ لەخانمان پێیان وایە ئەم ماوەیە بەڵێنی ھاوسەرێتییە و سەختە لێی پاشگەز بیتەوە. 
بۆ بەدیھێنانی ئامانجی ماوەی دەستگیرانداری پێویستە ژنان خۆیان لەچەندین ھەڵە بپارێزن کەکاریگەری دەبێ لەسەر ژیانی ئایندەیان. 
لەوبارەیەوە وێب سایتی (برایدال گاید) ئەو ھەڵانەی ئەم جۆرە دەستنیشان کردووە: 
١. زیادەڕەوی مەکە لەگرنگیدان بەھاوسەری ژیانت : راستە گرنگیدان پێویستە بەڵام زیادەرەوی وادەکات کەسی بەرامبەر ھەست بەفشار بکات، دەبێ ژنان کەمێک تایبەتی و ئازادی بدەنە کەسی بەرامبەر.
٢. دەستوەردانی کەسوکار: دەستوەردانیان لەکاروباری دەستگیرانە نوێیەکان کاریگەری نەرێنی دەبێ و چەندین کێشە دروست دەکات لەنێوانیاندا بۆیە دەبێ ھەردوولا خۆیان بەدووربگرن لەدەستوەردانی کەسوکاریان.
٣. ھەوڵ بدە خۆت نەگۆریت لەپێناو ئەودا: ھەوڵ بدە خاوەن کەسایەتی خۆت بیت و کەسایەتیت نەگۆڕیت لەبەرامبەر ئەوەی ئەو حەزی لێیەتی و دەیەوێ و نایەوێ.
٤. ھەوڵ بدە بەئاسان بەدەست نەیەیت: ئەوە مەکە کەبەردەوام دەستگیرانت داوات لێ دەکات، ھەوڵ بدە ئەو شتانە بکە کەدژی بنەما و بۆچوونەکانت نیە و بەم جۆرە دڵخۆشی بکە.
٥. ھیچ شتێکی لێ مەشارەوە: ھەوڵ بدە راشکاوبیت لەگەڵ دەستگیرانەکەت و شتی لێ نەشاریتەوە، بەئامانجی بنیاتی پەیوەندییەکی راست و بنیات نراو لەسەر متمانە و رێز.

هەفتە پێشتر - Sep 12 2017 10:17AM
6301
بابه‌تی زیاتر
جوڵەی لێوەکانت نھێنی کەسایەتیت دەردەخات ...
پیاوان لەدەست ئەم ٥ جۆرە ژنە ڕادەکەن ...
ھەرگیز ئەم دەستەواژانە مەدە لەڕووی پیاو ...
بەم ٥ ھەنگاوە بێزاری ھاوسەرێتی تێدەپەڕێنیت ...
بەمانەدا بزانە کەپیاوەکەت گرنگی بەپەیوەندییەکەتان نادات...
ئەو ھەڵسوکەوتە خراپانەی پیاوان لەدەستگیرانداریدا دەیکەن...
لەیەکەم ساڵی جیابونەوەدا ئەمانەت لەیادبێت ...
٧ سودی کارکردنی ھاوسەران لەیەک شوێندا ...
شێوەی گوێیەکانت کەسایەتیت ئاشکرادەکات...
دوای ناپاکی ھاوسەرێتی بەم جۆرە متمانە بەدەست دەھێنیتەوە...
بۆچی کچان شەیدای ئەو پیاوانەن کەھاوسەرگیریان کردووە...
ئەو ٥ ھەڵەیەی نابێ لەدەستگیرانداریدا بیکەیت...
ئەو ٤ ھەڵەیەی ھاوسەران لەبێ ئاگایی دەیکەن ...
ئەم ٥ ھۆکارە ھاوسەران دەگەیەنێتە جیابونەوە...
ئەم بابەتانەی رابردووت کاریگەرە لەسەر پەیوەندی ھاوسەرێت...
٥ ھەنگاوی گرنگ بەر لەژیانی ھاوسەرێتی...
چۆن ھاوسەرەکەت لەمۆبایل دووردەخەیتەوە...
بەمانە ژن لێت بێزار دەبێت ...