زانست
زانست
بەڤیدیۆ: تایبەتمەندییەکانی ٣ ئایفۆنە نوێیەکەی ئەپڵ
SNN: 

لەمیانی کۆنگرەیەکدا لەھۆڵی ستیف جۆبز لەشاری کۆبرتینۆ لەویلایەتی کالیفۆرنیا ئەپڵ بەرھەمھێنانی ئایفۆن ٨ و ٨ پڵەس و ئایفۆن ئێکسی راگەیاند.
مۆبایلەکان ھاوشێوەی مۆبایلی ٧ و ٧ پڵەسن بەڵام روکاری دواوەی شوشەیی و درەوشاوەیە و بڕیارە بەکاربێت بۆ بارگاویکردنەوەی بێ وایەر لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیی تر بۆ ئەوەی مۆبایلەکان بەھێز بن لەروی ئەدا و ھێز و توانای بەکارھێنانەوە، ھاوکات چپی All Bionic ی نوێی ھەیە.
ئایفۆن ٨ شاشەیەکی ٤.٧ ئینجی ھەیە و ٨ پڵەس شاشەی ٥.٥ ئینجە، مۆبایلەکان بەرگەی تەڕبوون دەگرن بەپێوانی IP٦٨ و بڵندگۆی ستریۆیان ھەیە. 
مۆبایلەکان تایبەتمەندیی بارگاویکردنەوەی بێ وایەری ھەیە و بۆ ھێدفۆنیش دەتوانیت لەدەرچەی Lightingی ببەستیت.
شاشەکانی ئەم دوو ئایفۆنە تەکنیکی True Toneی ھەیە کەلەسەر ئایپاد پرۆ بەردەستە، ئەمەش رووناکی بەو جۆرە دەدات کەپشت بەرووناکی ژوورەکە دەبستێت. میمیۆرییەکەی لە (٢ بۆ ٣) جێگابایتە.
مۆبایلەکە پرۆسێسەری شەش ناوەکی ھەیە کەبەخێرایی ٢٥% لەجۆرەکانی تر کاردەکات .
مۆبایلەکان گرافیک کاردی GPU ی ھەیە بەرێژەی ٣٠% خێراتر لەجۆرەکانی تر. 
ئایفۆن ٨ پڵەس کامێرایەکی دەبڵی ھەیە لەدواوە کە ١٢ مێگاپکسڵە و پێشەوەش ٧ مێگاپکسڵە

ھاوکات دۆخی Portrait Lightingی زیادکردووە بۆ گرتنی وێنەی پرۆفێشناڵ ھاوشێوەی کامێراکانی DSLRو مۆدیلەکانی ئەمجارەش ئاڵتونی و زیوی و خۆڵەمێشین و بەسستمی iOS ١١ کاردەکەن.
مۆبایلەکان میمیۆرییان ٦٤ یان ٢٥٦ گێگابایتە. ئایفۆنی ٨ نرخی ٧٠٠ دۆلار. و ئایفۆن ٨ پڵەس نرخەکەی ٨٠٠ دۆلارە و ئەمەش بەپێی قەبارەی میمیۆرییەکەی دەگۆڕێت و بڕیارە ٢٣ی سێپتەمبەر بگاتە بازارەکانی جیھان.

ھاوکات ئایفۆنی ئێکس شاشەیەکی جۆری ئۆلیدی  قەبارە ٥.٨ ئینجی ھەیە و لاتەنیشتەکانی چەماوەیە و چیتر تایبەتمەندی Touch ID ی تێدا نەھێشتووە و Home ی لابردووە و بەتایبەتمەندی ناسینەوەی دەم و چاو کۆنترۆڵ دەکرێ و دەکرێتەوە. 
مۆبایلەکە تایبەتمەندیی Face ID ھەیە بۆ ناسینەوە لەرێی تەماشاکردنی مۆبایلەکەوە.
مۆبایلەکە میمۆری ٣ گێگابایتە و کامێرای پێشەوەی ٧ مێگاپکسڵ و دواوەی ١٢ مێگاپکسڵە و دەبڵە و زوومیشی ھەیە. 
مۆبایلەکە ھەستەوەری ھەیە و بەکامێرای True Depth ەوە بەستراوەتەوە بۆ ھەستیاریی رووناکی و تیشکی ژێر سور و رووناکی چواردەور.
مۆبایلەکە دەتوانێ ڤیدیۆی ٤K بگرێت و بە ٣٠ دەقیقە نیوەی باترییەکە بارگاوی بکاتەوە لەگەڵ توانای بارگاویکردنەوەی خێرا.
نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە کەرەنگی خۆڵەمێشی وزیوی ھەیە ١٠٠٠ دۆلارە بۆ ٦٤ گێگابایتەکەی و لە٤ی نۆڤەمبەرەوە دێتە بازارەوە.


هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 8:55AM
5259
بابه‌تی زیاتر