کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆچی کچان شەیدای ئەو پیاوانەن کەھاوسەرگیریان کردووە
SNN: 

زۆر جار دەبیستین کەھەندێ لەو پیاوانەی کەھاوسەرێتیان کردووە ژنان ھەوڵیان بۆ دەدەن و سەرنجیان رادەکێشن و پەیوەندییان لەگەڵ دەبەستن. شارەزایانی بواری کێشە خێزانیەکان ئەو ھۆکارە ئاشکرادەکەن کەبۆچی کچان حەز بەپەیوەندی بەستن دەکەن لەگەڵ ئەو پیاوانەی ژنیان ھەیە: 
١. زۆربەی جار بنەمای "قەدەغەکراو خواستی لەسەرە" پەیڕەو دەکەن ئەمەش ھۆکاری راکێشانی سەرنجی ژنانە بۆ پیاوە ھاوسەردارەکان، چونکە ھەندێ ژنان دەزانن پیاوەکە ژنی ھەیە بەڵام ھەوڵی بۆ دەدەن تا سەرنجی رابکێشن بەھەموو رێگەیەک ئەگەر نەشیەوێ ھاوسەرێتی لەگەڵ بکات بەڵام تەنیا بۆ خۆسەلماندنە.
٢. زۆرێک لەژنان پێیان وایە پیاوی ھاوسەردار پیاوێکی سەرنجراکێشە و ھەست بەئیرەیی دەکەن لەبەرامبەر ھاوسەرەکەی بەبێ ھۆ تەنیا لەبەر ئەوەی ئەو ژنە پیاوەکەی بەدەست ھێناوە بۆیە لەم رووانگەیەوە ژنان ھەوڵ دەدەن سەرنجی پیاوەکە بۆ خۆیان رابکێشن تا خۆشی بوێن.
٣. کاتێ ژنێک سەرنجی پیاوێکی ھاوسەردار رادەکێشێت تەنیا ھەستی مێیینەی دەبزوێیت و دەکەوێتە رکابەرییەک لەگەڵ ھاوسەرەکەی و بەمەش متمانەی بەخۆی و سیفەتە مێینانەکانی زیاتر دەبێت.
٤. ھەندێ ژنان سەرسامی ئەو پیاوانەن کەژنیان ھەیە بەوپێیەی پیاوەکە بەخاوەن شارەزایی دەزانن لەپەیوەندییەکان و چۆنیەتی گرنگی پێدان بەژنان و دابینکردنی داخوازییەکانیان.

2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 9:45AM
44779
بابه‌تی زیاتر