ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بە ٧ رۆژ چرچی پێست ناھێڵێت
SNN: 

زۆربەی کەس پارەیەکی زۆر سەرف دەکەن بۆ بەدەستھێنانی پێستێکی جوانی بێ گرفت و بێ چرچی بەڵام سەرکەوتوو نابن بۆیە دەکرێ بەگیراوەیەکی کاریگەر بەدەستی بھێنیت کەلەنێو ماڵدا ئامادە دەکرێت.
ھەموان دەزانن چارەسەری چرچی پێست تەنیا دژە ئۆکسانەکان و پێکھاتە سروشتییە دژە زیندەگییەکانە.
پێکھاتەکان: 
سیر 
ھەنگوین
ھاڕاوی خۆڵ (ئەمەش لەئارایشتگاکان دەست دەکەوێت)
١ سیر بھێنە جوان بیفلیقێنەوە و ٢ کەوچک ھەنگوینی تێ بکە و ٢ کەوچک ھاڕاوەکەی تێ بکە بیکە بەشێوە ماسکێک. 
دەم و چاوت بشۆ و ماسکەکەی لێ بدە و (٢٠ بۆ ٣٠) دەقیقە رابوەستە و بەئاوی شلەتێن بیشۆ. دەتوانیت ئەم ماسکە رۆژانە بەکاربھێنیت تا باشترین دەرەنجامت دەست دەکەوێت. 

هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 10:26AM
13134
بابه‌تی زیاتر