ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
تێکەڵەیەک بۆ گەورە و منداڵ بەرگری دژی نەخۆشی زیاد دەکات
SNN: 

بۆ بەدەستھێنانی ڤیتامین و پێکھاتە خۆراکییە گرنگەکان و بەھێزکردنی سستمی بەرگری مرۆڤ دەکرێ پشت بەم گیراوەیە ببەستیت کەدژی نەخۆشییە و ھەوکردنی جەستە ناھێڵێت.
ئەم گیراوەیە چەندین ڤیتامینی تێدایە کەبەسوودە بۆ مرۆڤ.
بۆ منداڵان: 
١٥٠ گرام گوێز 
١٠٠ گرام بادەم
توێکڵی ٢ لیمۆ
١٠٠ گرام قەیسی 
١٠٠ گرام ھەڵوژەی ووشک
٣٠٠ گرام ھەنگوین
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیدە لەخەڵاتە و ٢ رۆژ جێی بھێڵە.
منداڵانی سەروو ٣ ساڵان دەبێ رۆژانە ٢ جار ١ کەوچکی لێ بخۆنەوە.
بۆ گەورە: 
٢٠٠ گرام قەیسی
٢٠٠ گرام ھەڵوژە
٢٠٠ گرام ھەنجیری وشک 
٢٠٠ گرام گوێز 
١ لیمۆ 
٢٥٠ گرام ھەنگوین
پێکھاتەکان پێکەوە تێکەڵ بکە ولەخەڵاتەی بدە و بیخە سەلاجەوە و بەر لەژەمەکان ١ کەوچکی لێ بخۆرەوە. 

2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 10:52AM
2424
بابه‌تی زیاتر