ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بۆ خانمان ئاو زۆر بخۆنەوە
SNN: 

خواردنەوەی زیاتر لە ٨ کوپ ئاو لەرۆژێکدا بۆ ھەر مرۆڤێکی ئاسایی پێویستییە و پزیشکانی بواری نەخۆشیەکانی خانمانیش ئاماژە بەوە دەکەن لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەبێ ئاو زۆر بخورێتەوە، لەبەر ئەم ھۆیانە: 
١. قەرەبووکردنەوەی ئەو ئاوەی لەش بەھۆی ھاتنەخوارەوەی خوێنەوە لەدەستی دەدات.
٢. ھاوکاری لەش لەرزگاربون لەخوێیە خەزنکراوەکانی.
٣. پاراستنی ھاوسەنگی ھۆرمۆنەکانی ژن و کەمکردنەوەی ئەگەری روودانی ھەوکردن
٤. کەمکردنەوەی نیشانەکانی قەلەقی و نیگەرانی دەروونی کەلەگەڵ سوڕەکەدا دروست دەبێت و میزاجیان باش دەکات.
٥. کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بەدروستبونی کیسی ھێلکەدان.
٦. رزگاربون لەئاوسان کەتوشی سک و پێیەکان دەبێت.
٧. کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە و شەقیقە کەلەپاڵ سوڕی مانگانەدا توشی دەبێت.

2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 11:22AM
4377
بابه‌تی زیاتر