ترافیک
ھۆکاری داگیرساندنی ئەم گڵۆپە لەئۆتۆمبیلەکەتدا
SNN: 

سستمە نوێیەکانی ئۆتۆمبیل وتەکنیکەکانی رۆڵێکی گرنگ دەبینن لەپیشەسازیی ئۆتۆمبیل و ئارامی بۆ شۆفێر و سەرنشینان و سنوردارکردنی رووداوەکانی ھاتوچۆدا ئەمەش سستمی ئیستۆپ و ھاوسەنگی دەگرێتەوە لەئۆتۆمبیلە نوێیەکاندا و بەشێکی گەورەی گرنگیدانی کۆمپانیاکان بەوە دەگرێتەوە کەتایبەتە بەسستمی راگرتن و وەستاندنی ئۆتۆمبیل.
ئەوەش سستمی Electronic Stability Program ە کەبەکورتکراوەی ESP ناسراوە واتە کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆماتیکی ئیستۆپی ئۆتۆمبیل ئەمەش بۆ ھاوکاری شۆفێر دەکەوێتە کار لەباشتر کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبیلەکەیدا.
سستمەکە ھێزی ئیستۆپەکە دابەش دەکات بەسەر ھەریەکە لەتایەکاندا بەشێوەیەکی جیاواز و بەئۆتۆماتیکی بەپێی رادەی خلیسکان کەھەر تایەیەک توشی دەبێت، ھاوکات وادەکات ئیستۆپی پێشەوە باشتر کاربکات تا تایەکانی پێشەوە لەئاراستەی خۆی بمێنێتەوە و لەوشەقامە دەرنەچێت ھەرچەندێک رێگەکە سەخت و لێژایی بێت و ئۆتۆمبیلەکەش ھەرچەند خێرابێت.

هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 1:37PM
11482
بابه‌تی زیاتر