ترافیک
بەڤیدیۆ: لاندرۆڤەری رێگا سەختەکان ئاشکراکرا
SNN: 

لەمیانی ھەوڵە نوێیەکانیدا بۆ بەدیھێنانی داخوازی ئەو کەسانەی ئۆتۆمبیلەکانی بەکاردەھێنن لەبازارەکانی جیھاندا لاندرۆڤەر دیسکەڤەری SVX ئاشکراکرا کەمەکینەیەکی ٨ پستۆنی ھەیە. ھەرچەندە ھێشتا تایبەتمەندییەکانی ئەو مەکینە نوێیەی ئاشکرا نەکردوە بەڵام پێشبینی دەکرێت ٤.٤ لیتر بێت و بەتوانای ٣٣٩ ئەسپ. 
ئەم ئۆتۆمبیلە توانایەکی زۆر باشی ھەیە بۆ بەرگەگرتنی کارکردن لەشوێنە سەخت و رێگا لێژەکاندا، بەجۆرێک جاگوار دیزاینی ئۆتۆمبیلەکەی بەشێوەیەکی بوێرانە و دەرپۆقیو دروست کردووە لەگەڵ ئەوەشدا لایتێکی LED ی ھەیە لەپێشەوە و سستمی ھەواگۆرکێی گەورەترە لەجۆری پێشوو. 
بڕیارە زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەم ئۆتۆمبیلە نوێیە لەمیانی پیشانگەی نێودەوڵەتی فرانکفۆرت بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل ئاشکرا بکرێت.

هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 1:50PM
2178
بابه‌تی زیاتر