لەکوردستانەوە
پەردە لەسەر پەیکەری عەولە سیس لادرا
SNN: ھەورامان ھاشم

لەشاری سلێمانی پەیکەرێک بۆ کەسایەتیەکی شارەکە لەبەردەرکی سەرا دادەنرێت و بنەماڵەکەیشی ئاماژەبەوەدەکەن ھەر کەسایەتیەک خەباتی بۆ میللەتەکەی کردبێت مافی ئەوەی ھەیە رێزی لێ بگیرێت.
ئەمرۆ لەبەردەرکی سەرا لەسلێمانی، لەمەراسیمێکدا بەئامادەبوونی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و ژمارەیەک لەبەرپرسانی حکومەت و بنەماڵە و جەماوەرێکی زۆر، پەردە لەسەر پەیکەری شەھید (عەولە سیس) لادرا، کەلایەن پەکەر ساز "چێنەر نزار"ەوە بۆی دروستکراوە.
لەوبارەیەوە "چێنەر نزار"ی پەیکەر ساز، بە SNNی راگەیاند: ماوەی دوو مانگە سەرقاڵی دروستکردنی پەیکەرێکم بۆ کەسایەتیەکی زۆر گرنگی شاری سلێمانی ئەویش عەبدول محێدین مەلا ئیبراھیم ناسراوە بە(عەولە سیس)، وتیشی: پەیکەرەکە بەماتریاڵی برۆنز دروستکراوەو بەرزیەکەی دوو مەترو ھەشتاو پێنج سانتیمەترە.
وتیشی: عەولە سیس یەکێکە لەو کەسایەتیانەی شاری سلێمانییە کە لەساڵی ١٩٣٠دا داوای مافی چارەی خۆنوسینی بۆ کورد کردووە، لەھەمانکاتدا لەخۆپیشاندانەکەی ئەو ساڵەدا رۆڵی بەرچاوی گێڕاوەو توانیوێتی ئەو کوشتن و بڕینەی بەرامبەر خۆپیشاندەران دەکرا رابگیرێت.
لای خۆشیەوە تۆفیق حەڵواچی وەکو بنەماڵەی عەولەسیس بە SNNی راگەیاند: سوپاسی خەڵکی سلێمانی دەکەم بەشداربوون مەراسیمەکەدا و شانازییە بۆ ھەموو خەڵکی شاری سلێمانی و میللەتی کورد کەسایەتیەکی وەکو عەولە سیسی ھەیە، ھەر کەسایەتیەکیش کە خەباتی بۆ میللەتەکەی کردبێت مافی ئەوەی ھەیە رێزی لێ بگیرێت.
عەولا سیس کێیە؟
عەبدول میرزا محێدینی مەلا ئیبراھیمی حاجی رەحیم ناسراوە بە "عەولە سیسی قارەمان" لەساڵی ١٩٠١ لەشاری سلێمانی لەگەڕەکی سەرشەقام لەدایکبووە، بنەماڵەکەیان یەکێک بووە لە بنەماڵە ناسراو و کۆنەکانی شار، کەلەگەڵ دروستبوونی شاردا ھاتوونەتە سلێمانی و بەکاری بازرگانییەوە خەریک بوون، لە خۆپیشاندانەکەی ٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩٣٠ رۆڵی کاریگەری ھەبووەو ھەر لەخۆپیشاندانەکەدا بریندار دەبێت پاشان لە نەخۆشخانە لەھەمان رۆژدا شەھید دەبێت.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

2 مانگ پێشتر - Sep 13 2017 9:07PM
2518
بابه‌تی زیاتر
​بەوێنە: یەکەمین خولی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردست...
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...