لەکوردستانەوە
نەھامەتی ژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بەدۆکیومێنت دەکرێت
SNN: ھەورامان ھەشم

بەئامانجی ھەمیشە بەزیندووھێشتنەوەی ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەیادەوەرییماندا، پیشانگەیەکی دۆکیۆمێنتەری تایبەت بەژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان لەسلێمانی دەکرێتەوە.
بەرێوبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری سلێمانی بەھاوکاری وەھاب ئەحمەد (تاقانەی ئەنفال) پیشانگەیەکی دۆکیۆمێنتەری تایبەت بەژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بۆ "سمکۆ سابیر" کردەوە.
لەوبارەیەوە، "سمکۆ سابیر" چالاکوان لەبواری ئەنفال و جینۆسایدو خاوەنی پیشانگەکە بەSNNی راگەیاند: لەپیشانگەکەدا ٢٩ تابلۆی ژنی ئەنفالکراوی گەرمیان نمایشکراوە، لەگەڵ وێنەکاندا سیڤی و کورتەیەک لەچیرۆکیان دانراوە، وتیشی: ھەڵبژاردنی ٢٩ تابلۆ ھێمایە بۆ یادی ٢٩ ساڵەی تاوانی ئەنفال، ئەگەرنا بەھەزاران تابلۆ و چیرۆکی ژنی ئەنفالکراو ھەیە و لەئایندەدا کاری لەسەر دەکەم.
"سمکۆ سابیر" وتیشی: دەمەوێت لەرێگای ئەم کارەوە ئەوە بگەیەنم کە بەردەوام دەبین لەدۆسیەی ئەنفالدا و لەبەر ئەوەی ئەم تاوانە پەیوەندی بە ھەموو گەلی کوردەوە ھەیە، کە بەشێکە لە مێژوو و تراژیدیای ئێمە، دەبێت ھەوڵی ئەوە بدرێت ئەنفال لەلۆکاڵی دەربچێت و ئەگەر نەشتوانین ئەوە بکەین دەبێت وەکو کورد ئەم تاوانە وەکو خۆی بناسین.
راشیگەیاند: ھۆکاری تەنیا ھەڵبژاردنی ژنیش لەم پیشانگەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەئەنفالدا ژمارەیەکی یەکجار زۆری ژنان بوونە قوربانی.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 13 2017 9:54PM
1196
بابه‌تی زیاتر