ترافیک
لەمەودوا پشتێنی سەلامەتی لەفرۆکەدا پێویست ترە
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ ھۆشداری دەدات کەچیتر گەشتە بازرگانییەکان تاسەی زۆری ھەوایی بەخۆوە دەبینن بەوپێیەی بەھۆی کاریگەری کەشوھەواوە تاسەکان سێ ھێندە زیاتر دەبن.
بەپێی ئەو توێژینەوەیەی زانکۆی (ریدینگ)ی بریتانی، سەرنشینانی فرۆکەکان پێویستە بۆ ماوەیەکی زیاتر پشتێنی سەلامەتی ببەستن بۆ پاراستنیان لەھەر ئەگەرێکی پێکان لەکاتی گەشتەکانی فرۆکەوانیدا. 
پێشبینی دەکرێت لەو گەشتانەدا کەبەسەر ئۆقیانوسی ئەتلەنتیکدا تێدەپەڕێت بەرێژەی (١٨٠%) و لەئەوروپاش بەرێژەی (١٦٠%) تاسەکان زیاتر بکەن.
پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی زۆری تاسەی ھەواییەوە لەگەشتە ئاسمانییەکاندا برینداردەبن بەرێژەی سێ ھێندە زیارت بێت ، ئەمەش وادەکات پێویست بێت تیمی فرۆکەوانی زیاتر سەرنشینان ئاگادار بکاتەوە.
جێی باسە ئەو دیاردەی قەتیسبون و گەرمبونەی ھەسارەی زەویی ببێتە ھۆی ناجێگیری با لەبەرزاییە زۆرەکاندا، ھەرچەندە تاسە ھەواییەکان زیان بەفرۆکەکە ناگەیەنێت بەڵام سەرنشینەکان توشی پێکان و برینداری دەکات.

هەفتە پێشتر - Oct 5 2017 9:17AM
1419
بابه‌تی زیاتر