ترافیک
٢ ساڵ جارێک ئۆتۆمبیلەکەت بۆ دەگۆڕێت
SNN: 

لەپێناو راکێشانی سەرنجی زیاتری کڕیاراندا، کۆمپانیای ڤۆلڤۆ بۆ پیشەسازیی ئۆتۆمبیل خزمەتگوزارییەکی دەگمەنی خستۆتەرو ئەویش ئەوەیە لەگەڵ کرینی ئۆتۆمبیلێکیدا و دوای ٢ ساڵ دەتوانیت ئۆتۆمبیلەکەت بۆ بگۆڕیت و یەکێکی نوێت پێ بدات.
بەپێی زانیارییەکان تۆ ئەم ئۆتۆمبیلە بەقیستی مانگانەی (٣٧٩٩ و ٩٠٩٩) کرۆنی سویدی دەکڕیت ئەمەش نرخی ئۆتۆمبیلەکە و چاککردن و پاککردنەوەی لەخۆدەگرێت.
دەکرێ لەرێی تەکنیکی کلیلی ئەلیکترۆنییەوە ئۆتۆمبیلەکان لەگەڵ کەسانی تردا بگۆڕێتەوە. 
ئەم خزمەتگوزارییە ئێستا لەسوید و بریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا و نەرویژ و ئەمریکا و پۆڵەندا بەردەستە و بەنرخی (٨٤٠) دۆلاری مانگانە دەتوانیت ئۆتۆمبیلێکی جۆری XC٤٠  بکڕیت.

هەفتە پێشتر - Oct 5 2017 9:23AM
1195
بابه‌تی زیاتر