ترافیک
کوشنێکی نوێی نیسان لەرووداوی ھاتوچۆ دەتپارێزێت
SNN: 

کۆمپانیای نیسان بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبیل داھێنانی نمونەیەکی سەرەتایی جۆرە کوشنێکی ئاشکراکردوە کەھەستەوەری ئارەقە کردنەوەی تێدایە بەجۆرێک ھاوکاری دەکات لەرێگری لەرووداوەکانی سەر رێگا گشتیەکان کەھۆشدارییان پێ دەدات لەبارەی ووشک بونەوەی لەشولاریانەوە.
ئەو شۆفێرانەی رێژەیەکی کەمی ئاو دەخۆنەوە زیاتر رووبەرووی ھەڵەی گەورە دەبنەوە لەسەر رێگاکان ھاوشێوەی ئەو ھەڵانەی لەکاتی مەینۆشیدا دەیکەن ، ئەمەش دەرەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی لۆفبرا و پەیمانگەی ئەوروپیە بۆ ووشکبونەوەی لەش. 
لەگەڵ ئەوەشدا ووشکبونەوە و ئاو کەم خواردنەوە توشی نیشانەکانی ووشکھەڵاتن و ماندوێتی و سەرگێژخواردن و سەرئێشە و ووشکبونی ناو دەم دەکات.
کوشنەکەی نیسان لەمادەی Soak دروستکراوە کەرەنگی دەگۆڕێ کاتێ ئارەقەکە دەچێتە سەری و رەنگی شین بۆ زەرد دەبێت. 

2 مانگ پێشتر - Oct 7 2017 10:21AM
1195
بابه‌تی زیاتر