ترافیک
گرنگی بوونی ئامێری ئاگرکوژێنەرەوە لەئۆتۆمبێلدا
SNN: 

بەھۆی خراپی کوالێتی بەنزین و بوونی ھەر گرفتێکی تر لەنێو ئۆتۆمبیلدا رۆژانە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبیل روودەدات بەپێی ئامارەکانیش رێژەکەی روو لەزیادبوونە، بۆ ئەو مەبەستەش بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی گرنگی بوونی ئامێری ئاگرکوژانەوەی لەنێو ئۆتۆمبیلدا خستۆتەڕوو.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی خۆپاراستن لە ڕووداوەکانی ئاگر، لە ٢٠% ی ئەو ڕووداوی ئاگرکەوتنەوانەی ڕوویانداوە بەھۆی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەوە بووە، ئەمەش ڕێژەیەکی زۆرە پێویستە پشتگوێ نەخرێت ،،
ئاگر بەھۆی چەندین ھۆکاری جیاجیاوە دەکەوێتەوە. لە ھەندێ بارودۆخدا، ڕەنگە ئاگر لە ناکاو بکەوێتەوە بەبێ ئەوەی ھیچ ئاگاداربین لێی. تۆی شۆفێر با ھەمیشە ئاگرکوژێنەوە لەناو ئۆتۆمبێلەکەت ھەبێت بۆئەوەی لەکاتی پێویست بتوانی سوودی لێوەربگریت،
ھەروەھا کەوتنەوەی ئاگر لە ئۆتۆمبێلدا سەرەتا ئاگرێکی زۆر بچوکە و گەر ئامێری ئاگرکوژێنەرەوەت پێ بێت بە ئاسانی دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بکەیت ؟چونکە بە ھۆی قەرەباڵغی شەقامەکان کاتێکی زیاتری پێویستە لە دەستپێشخەری خۆت تا کارمەندانی ئاگرکوژێنەرەوە دەگاتە سەر ڕووداوەکە ،،،
کاتێکیش دەگات زەرەر و زیان زیاترە گەرچی کۆنتڕۆڵ بکرێت ،،،،
ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرە لە ئۆتۆمبێلدا بۆ نمونە:
١-گرفت لە سیستەمی کارەبایی دا:
یەکێک لە ھۆکارە ھەرە سەرەکییەکانی کەوتنەوەی ئاگر لە ئۆتۆمبێلدا بوونی کێشەیە لە سیستەمی کارەباییدا، زۆربەی جار ئەم کێشەیە پەیوەندی بەباتری ئوتۆمبێلەکەوە ھەیە، لەکاتی شەحن بوونەوەی باتری ئۆتۆمبێل ، گازی ھایدرۆجین لەژێر بزوێنەرەکە بوونی ھەیە، وە ئەو وایەرانەی کە بریندارن تەزووی کارەبایی دروست دەکەن و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئاگر کەوتنەوە.
٢-کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنی کێشە لە بوونی ئۆتۆمبێلدا :
ئەگەر بتەوێت ئۆتۆمبێلەکەت بەشێوازێکی باش و دوور لە ڕووداوی نەخوازراو کار بکات ، پێویستی بە چاکسازی بەردەوام ھەیە، پشتگوێخستن لەو چاکسازییانەدا ڕەنگە ببێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە چونکە ڕەنگە لێچوون ھەبێت، پارچەی شکاو، وایەری خراپ بوو، یان ھەر بارودۆخێکی تر کە ببێتە ھۆی ئاگر کەوتنەوە.
٣-لە کاتی پێکدادانی ئۆتۆمبێلدا:
ئەم حاڵەتە ڕێژەیەکی بەرچاوە ڕۆژانە ئەو بەریەککەوتنە بەھێزە دەبێتە ھۆی زیانێکی زۆر لە ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە، لێچوونی گازو ڕۆن ڕوودەدات و لەگەڵ گەرمی تەزووەکان و دەبێتە ھۆی کەوتنەوەی ئاگر .
ھەندێک جار ھەندێ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکان کێشەیان ھەیە لە دیزاینکردندا و ھەستیشی پێناکرێت، ئەمەش بە تایبەتی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە تازە دروستکراون بەبێ جیاوازی، زۆربەی جار کاتی زۆری پێدەچێت تا ئەم کێشانە دەدۆزرێنەوە ئەوەش دوای ئەوەی چەندین کڕیار ناڕەزایی دەردەبڕن لە دۆزینەوەی ئەو کێشەیە، بەڵام تا دۆزینەوەی کێشەکە ڕەنگە ئیتر سوودی نەبێت و زۆر درەنگ بێت و کورد ووتەنی کار لەکار بترازێت.
گەرمبوونی زیاد لە ڕادەی پێویستی بزوێنەر
ھەندێ کەس پێیان خۆشە زۆر پەستان بخەنە سەر ئوتومبیلەکانیان و ماندووی دەکەن. ھەندێکی تر بەبێ وەستان گەشت دەکەن بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش، ئەمەش بێگوومان زیانەکانی زۆر زیاتر ئەبێت لەکەش و ھەوای ووشک و گەرمدا و پەستانی زیاتر دەخاتە سەر بزوێنەری ئوتومبیەلەکەت، کاتێک گەرمی زۆر زیاد دەبێت، پارچەکان ڕەنگە لەکار بکەون، وە ئەمەش ببێتە ھۆی ئاگرکەوتنەوە.
کەواتە بۆچی پێویستە ئاگرکوژێنەوەمان پێبێت لەناو ئوتومبیلەکانماندا؟
لەبەرئەوەی باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی ئٶتٶمبێلەکەت، بێگومان ناتەوێت بەھۆی ئاگرێکی کەمەوە تەواوی ئۆتۆمبێلەکە لەدەست بدەیت و نەتوانی ھیچ بکەیت،بە بوونی ئاگرکوژێنەوە ئەتوانێ ببێتە ھۆی ڕێگری کردن لە برینداربوون و ڕزگارکردنی ژیانێک.
سەرچاوە: پەیجی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی
2 مانگ پێشتر - Oct 12 2017 8:38PM
1290
بابه‌تی زیاتر