لەکوردستانەوە
لەسلێمانی پێشبڕکێی پاسکیلسواری ئەنجامدرا
SNN: سۆران سەعید

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەپارکی ھەواری شار لەسلێمانی پێشبڕکێیەکی پاسکیل سواری ئەنجامدرا، بەڕێوەبەری پڕۆژەکەش دەڵێت: ھەموو کەس دەتوانێت بەشداری بکات.
نیان یاسین بەڕێوەبەری پڕۆژەکە بە SNNی راگەیاند: لەم پێشبڕکێیەی ئەمڕۆدا ٣٠ کەس بەشداریان کردبوو و تەنھا لەناو پارکەکەدا پێشبڕکێکە بەرێوەچوو.
وتیشی: لەمەودوا چالاکییەکانمان فراوانتر دەکەین و ھەموو کەسیش دەتوانێت بەشداری بکات.
ئاماژەی بەوەشدا: ئەوکەسانەی ئارەزووی پاسکیلسواری دەکەن و دەرفەتیان نەبووە دەتوانن لای ئێمە بەشداری بکەن کەمانگانە جارێ بۆ دوو جار ئەم پێشبڕکێیە دەکەینەوە، نیان وتیشی: ئەم پڕۆژەیەی ئێمە ھاندانێکە بۆ بەرەوپێشبردنی وەرزش بەتایبەتی پاسکیل سواری.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 11:59AM
676
بابه‌تی زیاتر