لەکوردستانەوە
شوێنەواری شارێکی گەورە لەھەڵەبجە دۆزرایەوە
SNN: کۆسار مەحمود

گەڕان و پشکنینی تیمێکی ئەڵمانی بەمەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار لە گوندی بەکراوای سەر بە پارێزگای ھەڵەبجە بەردەوامەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش ئەو ناوچەیە پێشتر شارێکی گەورە بوە و چەند تیرەیەک تێیدا ژیاون. 
ماوەی پێنج ساڵە تیمێکی ئەڵمانی کە سەر بە زانکۆی ھایدلبێرگی ئەو وڵاتەن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەبارەی ژیان لەڕابردوودا لە گوندی بەکراوای سەر بە ھەڵەبجە، بەپێێ کارەکانیان تا ئێستا بەوە گەشتوون کە شارێکی گەورە بوونی ھەبووە.
لەو بارەیەوە کاروان ئیسماعیل بەڕێوەبەری شوێنەواری ھەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند : پاش ئەوەی ڕوپێویی گشتی شوێنەکەیان کرد ، نزیک گردی بەکراوایان ھەڵبژارد بۆ لێکۆڵینەوە ، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ماوەی ژیان کردن لەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە بۆ ٣ ھەزار ساڵ پێش زایین و ھەریەکە لە مرۆڤی (بابلی کۆن ، ئەکەدی ، ئاشوری، ئیسلامی و سەردەمی عەباسیەکان)ی تێدا ژیاون.
وتیشی : بەپێی دۆزراوەکان دەردەکەوێت کەلوپەلی سەرەتایی بەکار ھێناراوە بۆ ژیان و سود لە گۆزە بینراوە بۆ ھەڵگرتنی ئاو و خواردن و بۆ ناشتنی مردووەکان ، جۆری خواردنیشیان بەگشتی ئاژەڵی بوە و ئیسک و پروسکی ماوەتەوە ، یان لەکاتی قوربانی بۆ مردوەکان ئاژەڵیان سەربڕیوە و ئاسەواری ماوەتەوە.
ئەوەشی وت : لە سەردەمی بابلی کۆن و لە سەردەمی ئیسلامیدا بەھێز بوون بەڵام لەئاسووریدا وانەبووە ، گۆڕ دۆزراوەتەوە لە سەردەمی بابلیدا کە لەناویدا گۆزە و سەرە ڕم و چەقۆو خەنجەر و قاپی بڕۆنز ھەڵگیراوە ، لەسەردەمی ئیسلامیشدا دراو دۆزراوەتەوە ،گۆڕەکانیش جۆراوجۆرن و ئێسکی ژن و منداڵ و پیاویشی تێدایە بەڵام شیواوی تێدایە و دەبێ پاک بکرێنەوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 1:13PM
3291
بابه‌تی زیاتر