ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەشێوازی چینی وورگ مەھێڵە
SNN: 

کەڵەکەبوونی چەوری لەناوچەی وورگ دا لەو بابەتە بێزارکەرانەیە بەلای خانمانەوە کەھەستێکی ناخۆشیان پێدەدات و ناچار جلوبەرگی فش لەبەردەکەن بۆ شاردنەوەی ، بۆیە چیتر پێویست بەنیگەرانی ناکات و دەتوانیت بەم رێگا چینییە ھەوڵی دابەزاندنی کێشی زیادەی وورگ بدەیت. 
پێکھاتەکان: 
١٢٥ گرام تور 
٣ لیمۆ
٤ کەوچک ھەنگوین
٢ کەوچک دارچینی
١ پارچە زەنجەبیل
تورەکە سەرەتا بھاڕە لەگەڵ زەنجەبیلەکە و پاشان لیمۆکە توێکڵ بکە و تۆوەکەی دەربھێنە 
لیمۆ و ھەویری تور و زەنجەبیلەکە تێکەڵ بکە و ھەنگوین و دارچینییەکەی تێ بکە، 
تێکەڵەکە بکە شوشەی داخراوەوە لەسەلاجەدا و ١ کەوچکی بچوکی لێ بخۆرەوە رۆژانە ٢ جار لەگەڵ ژەمە خۆراکییەکاندا.
ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی ٣ ھەفتە بخۆ و دواتر بۆ ١ ھەفتە چاوەڕێ بکە بەر لەدووبارە بوونەوەی.

هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 2:14PM
7409
بابه‌تی زیاتر