ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ماسکێک جێی بۆتۆکس دەگرێتەوە
SNN: 

لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا شێوازی ئامادەکردنی ماسکێک دەخەینەروو کەگوێزی ھیندی سەرچاوەی سەرەکییەتی و کاریگەری بۆتۆکسی ھەیە و ھاوکارە لەنەھێشتنی چرچی و بەسودە بۆ توندکردنەوەی پێست. لەگەڵ ئەمەشدا سپێنەی ھێلکە و ئاوی لیمۆی لەخۆگرتووە.
زەیتی گوێز ھیند دژە بەکتریایە و پێست شێدار دەکات، سپێنەی ھێلکەکەش کونیلەکانی پێست تەسک دەکاتەوە، ئاوی لیمۆش دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و پێست جوان و درەوشاوە دەکات و ھاندەری کۆلاجینە. 
پێکھاتەکان تێکەڵ بکە و بیخە سەر دەستت بەر لەوەی بیدەیت لەپێستی دەم و چاوت و دڵنیابەرەوە کەھەستیارییت نیە لەبەرامبەر ھیچ کام لەپێکھاتەکان.
شێوازی ئامادەکردنی ئەم ماسکە لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا بەدی دەکەیت و دواتر کەئامادەبوو، بۆ ماوەی (١٥ بۆ ٣٠) دەقیقە بیدە لەپێستت ھەفتەی ١ جار بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن پێستێکی جوان و گەنج و درەوشاوە.

هەفتە پێشتر - Oct 13 2017 2:26PM
7282
بابه‌تی زیاتر