یاسا
یاسا
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا
SNN: 
هەژاری شاعیری گەورەی كورد لەبارەی تەماعەوە وتویەتی ((گوریسی تەماع كەم ڕاخە باوە.. كەس دنیای بەكۆڵ پێ نەگوێزراوە))، بەڵام سەعد لەشاری هەولێر گوێی بەم شعیرو پەندە نەداو لەپێناو تەماعی دونیادا، مامی خۆی كوشت‌و یاساش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاند.
لەشاری هەولێر لەباشوری كوردستان ڕوداوێكی ناخهەژێن ڕویدا، ڕاستیی ڕوداوەكەش لەنێوان چاكەی مامێك و خراپیی برازایەكدایە، كە چۆن مامەكە دەیەوێت دەستی برازایەكی بگرێت و فێری كارو پیشەی بازرگانیی بكات و دواتریش ئەو برازایە چۆن و لەپێناو چی مامی خۆی دەكوژێت
مەحمود كە ناسراوە بەخولەو تەمەنی 32 ساڵە، دانیشتوی شاری هەولێرەو پیشەی ئاڵوگۆڕی دراوە لەبازاڕی دۆلارەكە، ڕۆژانە مامەڵەی گەورە بەدراوە ناوخۆیی و بیانیەكانەوە دەكات، جاری واهەیە مامەڵەی دوو ملیۆن دۆلار دەكات و هەندێكجار زیاتریش، وردە وردە وای لێهاتوە خولە لەناو بازاڕدا ناسراوەو خەڵكانێكی زۆر سەردانی دەكەن، چونكە كەسێكی ڕاستگۆ بوە لەناو خەڵك و دەوروبەرەكەیدا.
خولە جگە لەئاڵوگۆڕی دراو، ئیشی حەواڵەی دراویش دەكات واتە ئەگەر كەسێك بیەوێت پارە بۆ دەرەوەی وڵات بنێرێت یان بەپێچەوانەوە، ئەوا لەڕێگەی نوسینگەكەی خولەوە پارە حەواڵە دەكات، وای لێهات كارەكانی خولە زۆربوو، بەتەنها فریای كارەكانی نەدەكەوت.
خولە بیری لەوەكردەوە، كەسێكی باوەڕپێكراو بهێنێتە لای خۆی تا هاوكاریی بكات، بەڵام سەرەتا خولە زۆر دوو دڵ بوو لەوەی كە ئاخۆ كێ‌ بهێنێتە ناو ئەو ئیشەوە، چونكە پارەیەكی زۆر دەكەوێتە ژێر دەستی و دەبێت ئەوكەسەش دەستپاك و ئەمین بێت، لەگەڵ ئەوەی كە پارەی زۆر دەكەوێتە ژێر دەستی هەندێكجار پارەی كەسانی دیكەش دێتە لایان وەكو ئەمانەت.
بۆیە دەبێت ئەوكەسە باوەڕپێكراوبێت، هەربۆیە خولە برازایەكی خۆی كە ناوی (سەعد)ە دەهێنێتە لای خۆیی كە تەمەنی 25 ساڵەو ئیشوكارەكانی دەخاتەبەردەست.
سەرەتا سەعد ئیشەكان زۆر بەباشی دەكات و دەستپاك و ئەمین بوو، تەنانەت خولە چەندجارێك بەنهێنی برازاكەی خۆی تاقیدەكاتەوە، بەڵام سەعد هیچ جارێك خیانەت ناكات و دەستپاكانە كارەكەی دەكات و لەتاقیكردنەوەكانی خولەی مامی دەردەچێت، بۆیە خولە ترسی لێی نامێنێت و هەموو متمانەیەكی پێدەكات.
جاری وا هەبوە خولە سەفەریكردوە بەمانگ نەگەڕاوەتەوەو تەنها سەعد لەدوكانەكەدا كارەكانی جێبەجێكردوە، نزیكەی یەك ساڵ سەعد لای مامی كاریكرد، مانگانەش یەك ملیۆن دیناری لەمامی وەردەگرت وەكو كرێی ئیشكردن، جگە لەوە هەموو ڕۆژێك لەسەر حسابی دوكانەكە دوو ژەم نانخواردنیشی هەبوو.
بۆ ئەوەی سەعد بەتاكسی و پاس هاتوچۆ نەكات، خولەی مامی ئۆتۆمبێلێكی بۆ كڕی، چونكە زۆرجار سەعد پارە دەگوازێتەوە لەماڵەوە بۆ نوسینگەو بەپێچەوانەوە، دوای ئەو ساڵە وردە وردە سەعد حەزێكی لەلا دروستدەبێت كە چۆن وەكو مامی دەوڵەمەندبێت، بۆیە زۆر هەوڵدەدات و بیردەكاتەوە تاوەكو پارەیەكی زۆری دەستبكەوێت، لەبەرئەوەی داهاتی مانگانەی خولە دەگاتە نزیكەی دوو دەفتەر دۆلاری ئەمریكی.
ڕۆژێك سەعد لەدوكان دەبێت، خولەی مامی دێت و یەك فەردە دۆلار لەگەڵ خۆی دەهێنێتەوە كە نزیكەی ملیۆنێك دۆلاری ئەمریكیە، بەسەعد دەڵێ ئەو پارەیە لەناو قاسەكە هەڵگرە.
دوای دوو كاتژمێر خولە بەسەعد دەڵێ ئەو پارەیە لەگەڵ خۆت بهێنەو بابڕۆین، لەڕێگە خولە پێی دەڵێ‌ ئەو پارەیە تەنها قازانجە كە دوو ساڵە كۆی دەكەمەوە، بەنیازم چوار دوكانی پێ‌ بكڕم دواتر بیاندەم بەكرێ‌، ئێستاش ئەو پارەیە دەبەین بۆ خاوەنی دوكانەكان تاوەكو گرێبەست ئیمزابكەین.
لەوكاتەدا هەستی سەعد لەتەماعەوە بۆ خراپەكاری دەگۆڕێت و بیر لەوەدەكاتەوە بەهەر شێوەیەك بوە ئەو پارەیە بۆخۆی ببات، بەڵام نازانێت چ ڕێگەیەك بەكاربێنێت.
كاتێك دەچنە لای كابرای خاوەن دوكانەكان خولەو خاوەن موڵك وا ڕێكدەكەون كە پارەكە لەشەودا ڕادەستی فرۆشیارەكە بكرێت، هەربۆیە خاوەنی دوكانە دەڵێت ((من لەدەرەوەی شاری هەولێر باخێكم هەیە، شەو پارەكە بهێنن بۆ ئەوێ‌ و دەعوەتی منیش دەبن تا درەنگانی شەویش بۆخۆمان لەوێ‌ دەبین)).
دوای ئەو داواكاریەی خاوەنی دوكانەكان، خولە ڕازیدەبێت و هەر لەوێدا گرێبەستەكە ئیمزادەكەن، شەو خولەو سەعد دەچن بۆ باخەكە، بەڵام سەعد بەدزیەوە لەگەڵ خۆی دەمانچەیەك دەبات بۆئەوەی لەڕێگە مامی خۆی بكوژێت و پارەكەی بۆخۆی بەرێت.
كاتێك سەعد لەماڵ چۆتە دەرەوە، بەماڵەوەیانی وتوە، ((لەگەڵ هاوڕێكانم دەچمە دەرەوە))، ئەمەش بۆئەوەی كەس نەزانێت ئەو شەوە لەگەڵ خولەی مامیدا دەڕوات، بۆیە خولە پەیوەندی بەسەعدەوە دەكات و لەدەوروبەری كاتژمێر حەوتی ئێوارە بەڕێدەكەون بۆ دەرەوەی شار.
كاتێك بەرەو دەرەوەی شار دەڕۆن، سەعد كە دەمانچەكەی پێشتر سواركردوەو فیشەكی لەبەرە، دوو فیشەك بەسەری مامیەوە دەنێت و دەستبەجێ‌ خولەی مامی دەكوژێت، دواتریش سەعد پارەكە لەگەڵ خۆی دەبات و مامی و سەیارەكەشی بەجێدەهێڵێت بۆئەوەی وا نیشانی بدات تاوانەكە دزیە، دوای پێنج كاتژمێر لاشەی ساردەوەبوی خولە لەلایەن خەڵكی ناوچەكەوە دەدۆزرێتەوەو پۆلیسی لێ‌ ئاگاداردەكرێتەوە.
دوای لێكۆڵینەوەی پۆلیس ڕاستەوخۆ خاوەنی دوكانەكان كە خولە گرێبەستی كڕینی چوار دوكانی لەگەڵدا ئیمزاكردوە دەستگیردەكرێت و گومانی لێدەكرێت ئەو ئەوكارەی كردبێت، دواتر لەناو ئەو ئیفادانەی پۆلیس وەریاندەگرێت، ناوی سەعدیش (برازاكەی خولە) دێت كە لەكاتی ئیمزاكردنی گرێبەستی كڕینی دوكانەكان سەعدیشی لەگەڵدا بوە.
سەعد لەبەرچاوی پۆلیس ڕەتیدەكاتەوە شەو كاتێك مامی چوە بۆ لای كەسی فرۆشیار ئەوی لەگەڵدا بوبێت و دەڵێت ((من نەچوم لەگەڵ مامم، ئەو هەر بۆخۆی چوە)).
پۆلیس بەردەوامدەبێت لەلێكۆڵینەوەو چاودێری دەخەنەسەر چەند كامێرایەكی چاودێریی لەو ناوچانەی كە خولە بەئۆتۆمبێلەكەی پێیدا تێپەڕیوە، دەردەكەوێت كە كاتژمێرێك پێش ڕوداوەكە سەعد لەگەڵ مامیدا بوە، دواتر سەعد دەستگیردەكرێتەوەو دوای لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا، سەعد دان بەوەدادەنێت كە ئەو لەڕێگەی دوو فیشەكەوە كۆتایی بەژیانی مامی هێناوەو پارەكەی بردوە، دواتر بەگوێرەی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عیراق سەعد دادگاییكراو سزای لەسێدارەدانی بەسەرداسەپێندرا.
تێبینی: ئه‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكان تۆماركراوه‌، ناوه‌كانیش سه‌رجه‌میان خوازراون، ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیارییه‌.
3 هەفتە پێشتر - Oct 27 2017 6:35PM
19076
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123