هونه‌ر
سەرباری مردنیشی ئەلبومەکەی ریکۆرد دەشکێنێت
SNN: 

ئەلبومی (لیسن ویزاوت بریجدیس)ی تایبەت بەگۆرانی بێژی بریتانی بەناوبانگ (جۆرج مایکل) کەبەر لە ١٠ مانگ کۆچی دوایی کرد بۆ جارێکی تر بووە سەرتۆپی ئەلبومە گۆرانییەکان.
کۆپی نوێی ئەلبومەکە دابەشکردنێکی نوێی بۆ کرا و سەرەتا لەساڵی ١٩٩٠ بڵاوکرایەوە و لەم ھەفتەیەدا ٥٦ ھەزار کۆپی لێ فرۆشرا.
ئەمەش دووەمین ئەلبومی تاکی جۆرج مایکلە دوای جیابوونەوەی لەتیمی وام و تائێستاش ٨ ملیۆن کۆپی لەجیھاندا فرۆشراوە. 
ئەم ئەلبومە ١٦ بۆ ٢٠ی ئۆکتۆبەر بڵاوکرایەوە کەھاوکات فیلمێکی دۆکیومێنتی لەبارەی جۆرج مایکل بڵاوکرایەوە بەناوی (جۆرج مایکل Freedom) .

3 هەفتە پێشتر - Oct 28 2017 11:14AM
8719
بابه‌تی زیاتر