یاسا
یاسا
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییەکەی هەڵوەشایەوە
SNN: پارێزەر ـ ئارام عومەر

هەر لەو شەوەی دایکی کچێکی بۆ دیاریدەکات تاوەکو بچنە خوازبێنی لەچەند رۆژی داهاتوودا، کارەساتێکی ناخۆش بەسەریاندا دێت و ئەحمەد بەهۆی لەدەستدەرچوونی فیشەکێک دایکی دەکوژێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەشدا بەدەم گریانەوە وردەکاری رووداوەکە و ساتەکانی ئەو رۆژەیان و گاڵتە و قسە خۆشەکانی دایکی و پەیمانی بۆئەوەی ژن بۆ کوڕەکەی بهێنێت دەگێڕێتەوە.

ئەحمەد 45 ساڵەو ئەفسەرەو لەسەر میلاکی یەکێک لە وەزارەتە ئەمنییەکان حکومەتی هەرێمە، دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستانەو خاوەنی پێنج منداڵە، سێ کوڕو دوو کچ، لەگەڵ خێزانەکەی کەناوی پەرییە زۆر یەکتریان خۆشدەوێت، ئەوکاتەی هاوسەرگیریان کردووە، ئەحمەد 18 ساڵ بووە و پەری 15 ساڵ بووە، ئێستا کوڕە گەورەکەیان  29 ساڵەو لەگەڵ باوکی دەوام دەکات ناوی بەهرۆزەو هێشتا هاوسەگری نەکردووە.

ئەحمەد، لە کارەکەیدا زیاتر کاروبارە کارگێڕییەکان بەرێوەدەبات و کەمتر بەشداری شەڕ و پێکدادانەکان دەکات، بەڵکو کاری دابینکردنی پێویستییەکانی بەرەکانی جەنگە، پەری کاری ژنی ماڵەوەیە و خەریکی خزمەتکردنی ماڵ و منداڵەکەیەتی.

ڕۆژانی پشوو هەموویان سەردانی باخەکەیان دەکەن کەدەکەوێتە دەرەوەی شار و دوور دەکەونەوە لە جەنجاڵی ژیانی ناوشار و دەیانەوێت کاتێکی خۆشی خێزانی بەسەر ببەن، وەک ئامادەکردنی نانی کوردەواری و هەموویان هاوکاری یەکتر دەکەن بەقسەی خۆش و پێکەنینەوە کارەکانیان ڕادەپەرێنن، دوای ماوەیەک بەهرۆزی کوڕیان بابەتی ژن هێنان دەکەوێتە مێشکییەوە، بەڵام کەسێکی دیاریکراوی لەژیانیدا نییە، بۆیە لای پەری دایکی باسی دەکات و پێیدەڵێت هاوکاری بکات تا کچێکی جوان و باش و خانەدانی بۆ بدۆزێتەوە بۆئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات،  ئەو ماوەیەش لەلایەن دایکی و باوکی و خوشک و براکانیەوە زۆر سەر دەکەنە سەری، بۆئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر ببەن، چونکە لەبنەڕەتدا کەسایەتی بەهرۆز کەسایەتییکی شەرمنەو زۆر لەڕووی نایەت ئەو بابەتە بە ئاشکرا باس بکات، بەڵام لەماڵەوە زۆر قسەی خۆشی لەسەر دەکرێت، تا ڕۆژێک پەری دایکی بەبەهرۆز دەڵێت کچێکی جوانم بۆ دۆزیتەوە، بەڵام جارێ پێت ناڵێم کێیە، تاوەکو هەموومان دەعوەت نەکەیت لەباخەکەدا، چونکە دایکی ئاگادارە کوڕەکەی موچەی وەرگرتووە، بەهرۆزیش بەرخێکی بچووک دەکرێت و پێنج شەممە هەموویان کۆدەکاتەوەو دەچنە باخەکە ئێوارە جگەرو گۆشتیان بۆ دەبرژێنێت و قسەی خۆش دەکەن و دایکی پێی دەڵێت تا بەرخێکی تریش نەکڕیت پێت ناڵێم ئەو کچە کێیە؟ ئینجا خوشک و براکانی بەهرۆز چەند ناوێک دەڵێن بەبەهرۆز دەڵێن خۆت ناوێک هەڵبژێرە تا بزانین ئەو کچەیە کە دایکمان دۆزیویەتیەوە، بۆیە ئەو شەوەیان زۆرخۆشە و بابەتەکە زۆر قسەی خۆشی لەسەر دەکەن، دوای نان خواردن و پشوودان ئینجا دایکی بەبەهرۆز دەڵێت فڵان کچم بۆ نیشانە کردوویت ئەگەر خۆت بەدڵت بوو دەچینە داوای، بۆیە بەهرۆز زۆری پێ خۆشدەبێت، چونکە ئەو کچەی دایکی باسی دەکات بەهرۆز دەیناسێت و زۆر بەدڵیەتی، بۆیە هەموویان بڕیاردەدەن کە هەفتەی داهاتوو بچنە داوای، بەهرۆز زۆر دڵی خۆش دەبێت و بەباوکی دەڵێت، با بچین بۆ ڕاو بەڵکو ئاژەڵێک ڕاو بکەین و دواتر بگەڕێینەوە بۆ باخەکە.

دوای ئەوەی دەڕۆن، بەڵام هیچیان دەستناکەوێت و تەنها چەند فیشەکێک بۆ خۆشی دەتەقێنن، کەدەگەڕێنەوە بەهرۆز دەڵێت دایە گیان چایەکمان بۆ ئامادە بکە تا چەکەکەم پاک دەکەمەوە، چونکە تەقەمان پێکردووە و دەمێکە پاکم نەکردۆتەوە، دوای ئەوەی چەکەکە پاک دەکاتەوە بەهرۆز بیری دەچێت کە فیشەکێک لەبەر چەکەکەیدایە، وەک خۆی دەڵێت هەر بیری لای ئەو کچە بووە کە دایکی بۆی دۆزیوەتەوە.

پەری دایکی بەسینییەک چاوە دەچێتەژوورەوە، بەپێکەنیەوە بە بەهرۆز دەڵێت چییە کوڕم هەر خەیاڵت لای ئەو کچەیە، بەهرۆزیش لائیرادی پەنجە بەچەکەکەدا دەنێت و یەک فیشەک لەدەستی دەردەچێت و راستەوخۆ بەر دایکی دەکەوێت و دەستبەجێ دایکی گیان لەدەستدەدات.

لەوکاتەدا بەدەم گریان و هاتوهاوارەوە دەیانەوێت فریای نەخۆشخانەی بخەن، بەڵام بێ سودە، چونکە دەستبەجێ پەری دایکیان گیان لەدەستدەدات، دواتر بەهرۆز دەستگیردەکرێت و بەپێی ماددەی ( 411)  لەیاسای سزادانی عیراقی دەستگیر دەکرێت و یەک ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت.

تێبینی: ئه‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكان تۆماركراوه‌، ناوه‌كانیش سه‌رجه‌میان خوازراون، ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیارییه‌.

2 هەفتە پێشتر - Nov 3 2017 4:26PM
25722
بابه‌تی زیاتر
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
دارکۆ دوای دزیکردنی لەدایک و باوکی چی بەسەر ھات ؟...
123