ترافیک
ھۆکاری دەرکەوتنی ئەم نیشانەیە لەئۆتۆمبیلدا
SNN: 

دەرکەوتنی چەند نیشانەیەک یان داگیرسانی ھەر گلۆپێک لەداشبوڵی ئۆتۆمبیلدا نیشانەیەکە بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێر لەبارەی ھەر گرفتێک یان کێشەیەکی تەکنیکی بۆ چارەسەر کردنی.
بۆیە لەنێو ھەموو نیشانە و گرفتەکاندا باس لەداگیرسانی نیشانەیەک دەکەین لەنێو ئۆتۆمبیلدا تا بزانین مانای چییە.
ئەمەش داگیرسانی گڵۆپێکی شێوە کلیلە کەلەناوەراستدا نیشانەی سەرسورمانی لەخۆگرتوە کەئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی سویچەکانی پێوە نەماوە بەنمونە ئۆتۆمبیلەکەت داگیرساوە بەڵام سویچەکان دەرھاتون یان کەوتونە خوارەوە یان ئەو جۆرانەی پێویست بەسویچ ناکات مانای وایە سویچەکانت دوورە و ھەرکات راوەستایت رەنگە چیتر دانەگیرسێتەوە بەھۆی ئەو گرفتەوە بۆیە ئاگادارت دەکاتەوە کەبەپەلە بۆ سویچەکانت بگەرێیت تا توشی گرفت نەبیت.

2 هەفتە پێشتر - Nov 4 2017 11:37AM
4077
بابه‌تی زیاتر