کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
لەکاتی ناکۆکیدا ئەمانە بەھاوسەرەکەت مەڵێ
SNN: 

ھیچ پەیوەندییەکی ھاوسەرێتی بەبێ گرفت و ناکۆکی و شەڕ نابێت کەدەبێتە ھەڕەشە بۆ سەقامگیری ژیانی ھاوسەرێتی و ھەندێ جار لەبەریەک ھەڵوەشاندنی خێزان.
وێب سایتی (رێد بوک ماگ) چەند دەستەواژەیەکی بریندارکەری ئاماژە پێ کردوە کەدەبێ پیاوان خۆیانی لێ بەدووربگرن لەکاتی کێشەکاندا: 
١- دەمت دابخە: ئەمەش زۆر بریندار کەرە بۆ ھاوبەشی ژیانت و دەکرێ بیگۆڕیت بەدەستەواژەی (دەکرێ ھێور بیتەوە؟) ئەمە دۆخەکە ھێمن دەکاتەوە و دەگەیتە گفتوگۆیەکی ژیرانەتر.
٢-چەندە بێ مێشکیت: ئەمەش بەیەکێک لەجۆرەکانی توندوتیژی دادەنرێت کەدەبێتە ھۆی گەورەبونی کێشەکان و بەسوک سەیرکردنی ژنەکەیە و دەبێتە ھۆی نیگەرانی و گرفتی بەردەوام و لەمەودای درێژدا کاریگەری جێ دەھێڵێت.
٣-بەزەیم پێتدا دێتەوە: ئەمەش کاتێ ژن شتێک دەکات پیاو بەدڵی نیە باشترە بەجۆرێک قسەی لەگەڵ بکات وابکات بیر لەگۆرینی ئەو شتە بکات یان ئەو ھەڵسوکەوتە نەک گاڵتەی پێ بکەیت.
٤-دەبێ ئەوەە بکەیت: نابێ پیاو ژن ناچار بکات ھەرچی شتێک بکات بەڵکو بەشێوەیەکی باش ھەوڵی لەگەڵ بدات تا ھەست نەکات دەیەوێ کۆنترۆڵی بکات و کاریگەری نەرێنی نەبێ لەسەر ژیانیان.
٥- ئەی چ شکستخواردوویەکیت: دەستەواژەی شکست کاریگەرییەکی نەرێنی دەبێ لەسەر پەیوەندیی پیاو و ژنەکەی،پەیوەندیی راست و دروست دەبێ ھاوسەنگی و یەکسانی نێوان ژن و پیاوی تێدا بەرجەستە ببێت و پیاو دەبێ رێز لەھاوسەرەکەی بگرێت و ھاوکاری بکات بۆ گەیشتن بەکەناری ئارامیی و چارەسەری کێشەکان نەک رووبەرووبونەوەو گەورەکردنی بابەتەکە.

7 مانگ پێشتر - Nov 7 2017 11:57AM
5970
بابه‌تی زیاتر
٦ پێشنیار دۆخی جەژنت لا شیرین دەکات ...
ئەوەی سەرنجی پیاو رادەکێشێت لەدەم وچاوی ژناندا ...
باشترین رێگا بۆ رزگاربون لەخەمۆکی ...
ژنان ئەم ٥ سیفەتەیان لەپیاوان دەوێ...
ئەو خاسیەتە پیاوانانەی دەبێ ھاوسەری ژیانت ھەی بێت ...
ژنە زیرەکەکان ئەم ٣ شتە بەنھێنی دەھێڵنەوە...
ژنان بەم ٥ رێگایە متمانە بەدەست دەھێنن...
گەنجانی نەوەی ٢٠١٠ جیاوازن لە نەوەکانی پێشووتر...
ئەگەر ھاوسەرەکەت ئەم شتانە بکات ئەوا کێشەی سۆزداری ھەیە...
لە پەیوەندی سۆزداریدا خانمان پێویستیان بەم ٩ شتەیە...
چۆنیەتی بەھێزکردنی مێشک بەم چەند خاڵە...
ئیرەیی ھاوسەرەکەت لەھاورێکانت بەم جۆرە چارەسەر بکە...
گەر ئەم ٦ خاسیەتەت ھەبێت ئەوا کەسێکی بەھێزیت...
٥ ئەفسانە دەربارەی ھاوسەرگیری...
بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ منداڵی شەڕانگێزبکە ...
ئەم پیشانە مرۆڤ بەرەو ناپاکی ھاوسەرێتی دەبەن ...
زۆر سەیرکردنی مۆبایل مێشک بەم شێوەیە لێدەکات...
فێڵێک بۆ ئەوەی چیتر ھەست بە تەمەڵی نەکەیت...