ترافیک
کۆمپانیای BMW بەھێزترین مۆدیلی خۆی ئاشکراکرد
SNN: 

کۆمپانیای BMW ی زەبەلاحی بواری پیشەسازیی ئۆتۆمبیل جارێکی تر ھەوادارانی خێرایی سەرسامکرد لەرێی نمایشکردنی نوێترین و بەھێزترین نمونەی ئۆتۆمبیلە وەرزشییەکانی M٣ . 
مۆدیلی M٣ CS سستمێکی نوێی ھەیە سەرباری مەکینەی تۆربینی وەرزشی بەتوانای ٤٦٠ ئەسپ و گوڕی ٦٠٠ نیوتن مەتر و گێڕێکی خێرایی ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو کە ٧ خێرایی ھەیە.
ئەوەی جیای دەکاتەوە کەئۆتۆمبیلەکە چەندین بەشی کاربۆنی ھەیە کەکراوەتە سەر دیزاینی پەیکەری دەرەکی و روپۆشی بزوێنەری ئۆتۆمبیلەکە کەکێشی کەمتربێت.
بزوێنەرەکە بەجۆرێکە لەخێرایی (٠ بۆ ١٠٠) کیلۆمەتر سەعات لەماوەی ٣.٩ چرکەیە.

6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 12:40PM
859
بابه‌تی زیاتر