زانست
زانست
مۆبایلێک بەقەبارەی کارتی بانکی بەرھەم ھات
SNN: 

کۆمپانیای فیوچەری ژاپۆنی بەرھەمھێنانی مۆدیلیی Future Model ی ئاشکراکرد کەمۆبایلێکە بە NichePhone-S ناسراوە .
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە ئاشکرایکردوە مۆبایلەکە دیزاینێکی تەنک و سوکی ھەیە و ئەستورییەکەی ٦.٥ ملیمەترە و کێشی ٣٨ گرام تێپەر ناکات. 
مۆبایلە نوێیەکە قەبارەی ھێندەی قەبارەی کاردێکی بانکییە کەھەمووان لەنێو جزدانەکانماندا ھەڵی دەگرین. 
مۆبایلەکە تەنیا چەند تایبەتمەندییەکی سادەی ھەیە وەک ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی و ناردنی کورتەنامە SMS و کارپێکردنی میوزک، سەرباری توانای تۆمارکردنی تێبینییە دەنگییەکان و پەیوەندییکردن بەھێدفۆنی سەر لەرێی تەکنیکی بلوتوسەوە.
مۆبایلەکە شاشەی تەچی نیە بەڵام کیبۆردێکی فیزیایی گەورەی ھەیە کەبەسستمی ئەندرۆید ٤.٢ کاردەکات و پشتیوانی تۆری ٣G یە ونرخی ٩٥ دۆلاری ئەمرییکیە.

6 ڕۆژ پێشتر - Nov 13 2017 12:58PM
3232
بابه‌تی زیاتر