لەکوردستانەوە
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە
SNN: ھەورامان ھاشم

ڕێژەی توشبون بەنەخۆشی شەکرە لەبەرزبونەوەدایەو بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرەی سلێمانیش ھۆشداریدەدات لەبارەی نەخۆشییەکەوە، ڕاشیدەگەیەنێت، "ھیچ کەموکوڕیەکمان نییە لەدەرمانداو لەلایەن بەغداشەوە بۆمان دەنێردرێت".
ئەمڕۆ ١٤ی تشرینی دوەمی ٢٠١٧ لەسلێمانی بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی شەکرەوە لەکلینکی ڕاوێژکاری سەنتەری شەکرەو کوێرەگلاندەکان چەند چالاکییەک بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە "د.تەھا مەحوی" بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرە لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "بەگوێرەی ئەو سەرژمێرییەی کردومانە دەرکەوتوە لە (٤%)ی ھاوڵاتیان شەکرەکەیان ناجێگیرە لەکاتێکدا پێشتر نەخۆشی شەکرەیان نەبوە، نەخۆشیەکە نەخۆشیەکی درێژخایەنە و کاریگەری لەسەر جەستەی مرۆڤ ھەیەو یەکێک لەھۆکارە سەرەکییەکانی جەڵتەی دڵ و مێشک نەخۆشی شەکرەیە".
وتیشی:"لەرۆژی جیھانی نەخۆشی شەکرەدا پشکنین دەکەین بۆ ئەوکەسانەی نەخۆشی شەکرەیان نییە، بۆ ئەوەی ھۆشیاری لای ھاوڵاتیان دروست بێت و ئەگەر نەخۆشیەکەی ھەبێت و پێی نەزانبێت چارەسەری بۆ بکەین".
لەبارەی ئاماری نەخۆشەکانەوە ئاشکرایکرد، ئەوەی تائێستا تۆمارکراوە ٢٩ ھەزار و ٤٩٢ نەخۆشە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و لەو رێژەیە ٢٧ ھەزار و ٧٢٢ نەخۆشیان گەورەیە و ٦٠٠ نەخۆشیان منداڵە و ھەزار و ١٧٠ نەخۆشیان ئاوارەن و رێژەکەش بەراورد بە ساڵی پار لە بەرزبونەوەدایە و ئەمساڵ ٢ دوو ھەزار و ٢٦١ نەخۆش تۆمار کراون، لەکاتێکدا ساڵی پار ھەزار و ٦٩٠ نەخۆش بوون، ھەندێک نەخۆشیش ھەن لای ئێمە تۆمار نەکراون لە شوێنی تر چارەسەر وەر دەگرن.
بەڕێوەبەری سەنتەری شەکرەی شاری سلێمانی راشیگەیاند: لەبەر ئەوەی دەرمانی ئەنسۆلین چارەسەرێکی بنەڕەتی نەخۆشی شەکرەیە تائێستا  ھیچ کەمو کوڕیەکمان نەبووە و لەلایەن بەغداوە بۆمان نێردراوە.
gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 1:15PM
656
بابه‌تی زیاتر
​بەوێنە: یەکەمین خولی دەرچوانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردست...
لەبیرەوەری کۆچی بەھرۆزدا رێکخراوێک راگەیەنرا ...
گەنجێکی رانیە ئەلبومێک بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە...
سەدان تۆن ھەناری ھەڵەبجە تا مانگی شوبات ھەڵدەگیرێت...
بومەلەرزەکەی کرماشان رۆژ کەریم دێنێتەگۆ...
پاییز گەنجان لەکۆڕێکی شیعریدا کۆدەکاتەوە...
گەنمە شامیەکی جیاواز لەم ناوچەیە دەچێنرێت...
ئۆتۆمبیلەکانتان لەبەنزینەوە دەکاتە غاز...
بەڤیدیۆ: ئەو ئاژەڵە دەگمەنەی لەھەڵەبجە دەرکەوت...
بۆیادی سلێمانی چەند چالاکییەک ئەنجامدەدرێت...
توشبون بەشەکرە ڕوو لەزیادبونە...
ھۆکارەکانی توشبون بەئۆتیزم لەمنداڵاندا ...
دەرچویەکی زانکۆ دەست بەدروومانی دیجیتاڵی دەکات ...
جوبرائیل بەبێدەنگی دەگاتە ئیتاڵیا ...
بۆ چارەسەری گرفتە تەندروستییەکانتان خورمالو بخۆن...
​فێستیڤاڵێکی نمونەیی بۆ منداڵانی کوردستان بەرێوەچوو...
​پیشانگەیەکی ھونەری ھاوچەرخ کرایەوە ...
ھەنگوینی شارەزوور دەکەوێتە بازاڕەکانەوە ...