ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
چرچی پێستی دەم و چاو ناھێڵێت
SNN: 

چرچی پێست تەنیا لەسەر روومەت و دەوری چاوەکانت دەرناکەوێت بەڵکو لەسەر چەندین شوێنی جەستەت دەردەکەوێ بەتایبەت بەرچاوت کەکاریگەری خراپی دەبێ لەسەر جوانی و درەوشانەوە و بەشێوەیەکی بەتەمەنیش دەردەکەویت، بۆیە دەتوانیت لەرێی ئەم گیراوەیەوە زامنی نوێ بوونەوە و گەنج بونەوەت بکەیت.
پێکھاتەکانی: 
٢ کەوچکی چێشت تۆوی کەتان 
٤ کەوچک ماست
٤ کەوچک جێڵی ئەلۆی ڤێرا
٥ پارچە خەیار 
پێکھاتەکان جوان تێکەڵ بکە و شێوە ھەویرێکی لێ دروست بکە.
چاوەکانت دابخە و ئەم کرێمە سروشتییەی لێ بدە و لەدەوری چاو رومەت و با ٢٠ دەقیقە پێوەی بێت پاشان بەئاوی سارد بیشۆ، ئەم پێکھاتەیە ھەفتانە ١ جار پەیڕەوی بکە و دوای ١ مانگ تێبینی جیاوازیی بەرچاو دەکەیت.

4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 8:58AM
5113
بابه‌تی زیاتر