کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
٥ رێگا بۆ بوژاندنەوەی پەیوەندییەکەتان
SNN: 

پەیوەندیی ھاوسەرێتی زۆرجار رووبەروی گرفت و ئاستەنگ دەبێتەوە بۆیە ھەندێ جار دەگاتە کۆتایی و دارمانی ئەو ژیانە، لێرەدا وێب سایتی (فامیلی شەیر) چەند رێوشوێنێکی خستۆتەروو بۆ رزگارکردنی پەیوەندییەکە لەشکست و داڕمان، لەوانەش: 
١- دوای ھەموو گرفتێک پەیوەندییەکان تێک دەچن بۆیە لێرەدا پێویستە ھەردولا ھەوڵی زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکەیان بدەن لەرێی چونە دەرەوە و گەشتەوە.
٢-لەجیاتی یەکتر تۆمەتپارکردن کاتی ئەوەیە ھەوڵی چارەسەری کێشەکانیان بدەن.
٣- خۆبەدوورگرتن لەتوڕەیی و ھەوڵ بدرێت کێشەکان بەکراوەیی و ھێمنی چارەسەر بکرێت بۆ بنیاتی گفتوگۆیەکی بنیاتنەرانە لەنێوانیان ، چونکە توڕەیی گرفتەکە زیاتر دەکات.
٤- رووبەرووبونەوەی گرفتەکان بەشێوەیەکی بوێرانە: نابێ خۆ بەدووربگیرێت لەرووبەرووبونەوە بەڵکو بوێرانە رووبەروی گرفتەکان ببنەوە و تاوتوێی بکەن تا چارەسەری بکەن.
٥-ھاوبەشی کردن لەچالاکییەکان ئەمەش وەک بازارکردن و تەماشاکردنی تەلەفزیۆن پێکەوە، ئەمانەش دەبنە دەرفەت بۆ لەیەکتر نزیک بونەوە.

4 ڕۆژ پێشتر - Nov 15 2017 10:17AM
1686
بابه‌تی زیاتر