یاسا
یاسا
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده‌گێڕێته‌وه‌
SNN: 

باوان و نه‌وژین، له‌شه‌وێكدا كه‌ گوێ له‌ویست و ئاره‌زووی‌ یه‌كتر ده‌گرن بۆچۆنیه‌تی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رگیریان و بنیادنانی‌ ماڵێك و خۆشه‌ویستی‌ بۆ یه‌كتر دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌، دوو كه‌سی‌ نه‌ناسراو خه‌ونه‌كه‌یان لێ تێكده‌ده‌ن و باوانیش له‌كاتی‌ به‌رگریكردن له‌گیانی خۆی و ده‌ستگیرانداره‌كه‌ی‌، كه‌سێكیان ده‌كوژێت و دادگاش دواتر به‌ 15 ساڵ زیندانی‌ سزایی‌ ده‌دات.

باوان 32 ساڵه‌ و پیشه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ره‌، دوای‌ ده‌وامی‌ فه‌رمانگه‌كه‌ی‌ ئێوانیش له‌ یه‌كێك له‌ زانكۆ ئه‌هلییه‌كان له‌كۆلێژی‌ زمان به‌شی‌ ئینگلیزی‌ ده‌خوێنێت، زانكۆكه‌ی‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی‌ شاره‌ و رۆژانه‌ به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ نیو كاتژمێری‌ پێده‌چێت تا ده‌گاته‌ زانكۆ، له‌كاتی‌ چوونی‌ بۆ زانكۆ هه‌ر به‌ته‌نها هاتووچۆ ده‌كات، چونكه‌ كه‌سایه‌تی باوان له‌و جۆرانه‌یه‌ كه‌زۆر حه‌ز به‌تێكه‌ڵاوبوون ناكه‌ن، به‌رێكه‌وت نه‌بێت هیچ هاوڕێیه‌كی‌ له‌گه‌ڵیدا هاتووچۆ ناكات، هاوڕێكانیشی‌ له‌كه‌سایه‌تی‌ تێگه‌یشتوون، به‌هۆی‌ جیاوازی‌ كه‌سایه‌تی‌ زۆرێك له‌هاوڕێكانی‌ تێكه‌ڵاویشی‌ نابن، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیری دواكه‌وتووه‌، له‌ناو كڵاسه‌كه‌یدا ژنێك كه‌ ناوی‌ نه‌وژین-ه‌ و ته‌مه‌نی‌ 30 ساڵه‌، زۆر كه‌سایه‌تی‌ باوانی‌ لاپه‌سه‌نده‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر نه‌وژین هاوسه‌رگیریشی‌ كردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌گونجاندنیان لێك جیابوونه‌ته‌وه‌.

نه‌وژین كه‌ به‌رده‌وام چاوی‌ له‌سه‌ر باوانه‌، هه‌ندێك كات له‌خه‌یاڵی‌ خۆیدا به‌راوردی‌ كه‌سایه‌تی‌ باوان به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ پێشتری‌ ده‌كات و كاتێك ده‌گاته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ باوان باشتره‌ هێنده‌ی‌ تر باوانی‌ لاپه‌سه‌ندتر ده‌بێت، هه‌روه‌ها جوانی‌ و كه‌شخه‌ی‌ باوانیش پاڵنه‌رێكی‌ تره‌ بۆ ئه‌و هه‌سته‌ی‌ نه‌وژین، بۆیه‌ رۆژێك نه‌وژین بڕیار ده‌دات كه‌ له‌ باوان نزیك بێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ده‌زانێت كه‌هاوسه‌رگیری‌ نه‌كردوه‌، پلانێك بۆكاره‌كه‌ی‌ داده‌نێت، رۆژێك دوای‌ ته‌واوبوونی‌ ده‌وامی‌ زانكۆ ده‌چێته‌ لای‌ باوان و داوای‌ لێده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵیدا بۆماڵه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ به‌پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ نه‌هێناوه‌ و ته‌نانه‌ت پێیده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی‌ كچیدا كه‌ له‌به‌شێكی‌ دیكه‌یه‌ هاتوو بۆ زانكۆ و ئێستا ئه‌و هاوڕێیه‌ی‌ رۆیشتۆته‌وه‌، باوانیش له‌وه‌ڵامدا پێیده‌ڵێت"به‌سه‌رچاو ئاساییه‌" و له‌رێگادا نه‌وژین قسه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات و بۆی‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له‌ناخیشه‌وه‌ كوڕێكی‌ جوان و به‌ڕه‌وشته‌، بۆیه‌ زیاتر خۆشه‌ویست ده‌بێت له‌لای‌، هه‌ر له‌وێدا ژماره‌ی‌ مۆبایله‌كانیان ده‌گۆڕنه‌وه‌، له‌دوای‌ ئه‌و شه‌وه‌وه‌ تادێت په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان زیاتر ده‌بێت، به‌جۆرێك زۆربه‌ی‌ شه‌و پێكه‌وه‌ به‌مۆبایل قسه‌ ده‌كه‌ن، نه‌وژین باسی‌ ورده‌كاری‌ ژیانی‌ خۆی‌ بۆ باوان ده‌كات، له‌وماوه‌یه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان ده‌گاته‌ ئاستێك هۆگری‌ یه‌كترده‌بن.

رۆژێك نه‌وژین به‌بێ‌ ترس هه‌ستی‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆی‌ بۆ باوان ده‌رده‌بڕێت، داوای‌ لێده‌كات هاوسه‌رگیری‌ ئه‌نجامبده‌ن، سه‌ره‌تا ئه‌و داوایه‌ لای‌ باوان قورس ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌ده‌زانێت پێشتر نه‌وژین هاوسه‌رگیری‌ كردوه‌، هه‌رچه‌نده‌ دوای‌ ماوه‌یه‌ك ئه‌و بابه‌ته‌شی‌ له‌لا كاڵده‌بێته‌وه‌ و باوان ده‌چێته‌ خوازبێنی‌ نه‌وژین و بڕیاری‌ هاوسه‌رگیری‌ ده‌ده‌ن، له‌ماوه‌ی‌ ده‌ستگیرانداریشدا پێكه‌وه‌ هاتووچۆی‌ زانكۆ ده‌كه‌ن و زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ ده‌ستگیرانداریشن ترسیان نامێنێت به‌رامبه‌ر یه‌كتر و ته‌نانه‌ت گاڵته‌ و گه‌پ و یاری‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.

شه‌وێكیان كه‌ له‌ڕێگا هه‌ردووكیان له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ باواندا دانیشتوون و له‌باره‌ی‌ داهاتوویان و بنیادنانی‌ ماڵ قسه‌ده‌كه‌ن، ماتۆڕێك له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نزیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌دوو گه‌نجی‌ له‌سه‌ره‌، به‌ده‌ست ئاماژه‌ بۆ باوان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دابه‌زێت و داری‌ گه‌وره‌شیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، دواتر به‌پێی‌ ددان پێدانی‌ یه‌كێكیان له‌وێدا هه‌وڵیانداوه‌ له‌باوان بده‌ن و ده‌ستگیرانداره‌كه‌شی‌ بفڕێنن، له‌و كاته‌دا باوان زووتر لێیان دێته‌ده‌ست و ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌كه‌ی‌ ده‌بات و دوو فیشه‌ك به‌ئاسماندا ده‌ته‌قێنێت، به‌ڵام هه‌ردووكیان سڵ له‌ ده‌مانچه‌كه‌ ناكه‌نه‌وه‌ و زیاتر نزیك ده‌بنه‌وه‌، باوانیش بۆ پارێزگاری‌ له‌ژیانیان ناچارده‌بێت ته‌قه‌یان لێ بكات و یه‌كێكیان بریندارده‌كات و ئینجا ئه‌ویتریان راده‌كات.

دواتریش باوان برینداره‌كه‌ جێده‌هێڵێت و له‌گه‌ڵ نه‌وژین هه‌ڵدێن، ئه‌و كه‌سه‌ی‌ تریش كه‌ ڕایكرد زوو ته‌له‌فون بۆ خاڵی‌ پشكنینی‌ سه‌ر رێگاكه‌ ده‌كات، له‌رووداوه‌كه‌ ئاگاداریان ده‌كاته‌وه‌ و له‌وێدا باوان ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێت، برینداره‌كه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ خوێنی‌ زۆری‌ لێڕۆیشتووه‌ هه‌ر له‌شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات، باوانیش به‌پێی‌ مادده‌ی‌(405) له‌یاسای‌  سزادانی‌ عیراقی‌ دادگایی‌ ده‌كرێت و سزایی‌ 15 ساڵ زیندانی‌  به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.

3 هەفتە پێشتر - Nov 18 2017 10:05AM
7536
بابه‌تی زیاتر
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...
باوان پلانی‌ پێكهێنانی‌ ژیانی‌ هاوسه‌رێتی‌ له‌زیندان ده...
ئەحمەد بەگریانەوە کوشتنی دایکی دەگێڕێتەوە..هاوسەرگیرییە...
سەعد بەدوو فیشەك كۆتایی بەژیانی مامی هێنا...
به‌ختیار چۆنیه‌تی‌ كوشتنی‌ سالار و ته‌قه‌كردن له‌كوڕه‌ك...
كارزان لەسەر گومان باوكی دەكوژێت و برایەكی برینداردەكات...
سەعید بۆ تۆڵەکردنەوە لەخێزانێک پەلاماری کچەکەیان دەدات...
بۆماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ سێكسی‌ له‌گه‌ڵ كردو دواتر كوشتی‌..به...
سه‌ردار ته‌رمی‌ ژنه‌كه‌ی‌ به‌ده‌رمانێك روپۆش ده‌كات...
ناسک بەھۆی سەرمایەکەی باوکییەوە بەچەقۆ کوژرا...
كورد مه‌م و زینی لێ نابڕێت.. چیرۆكه‌ ناخ هه‌ژێنه‌كه‌ی (...
هاوڕێ‌ بۆ هەڕەشەكردن یاری لەشجوانی دەكات...
مامۆستایەک بۆ خۆشەویستی خوێندکارێکی 15 زیندانی دەکرێت...
نازە بەدەرخواردانی ژەهر تۆڵە لە سەعید دەكاتەوە...
منداڵێك په‌یوه‌ندییه‌ نهێنیه‌كه‌ی‌ دایكی‌ ئاشكراده‌كات....
ئەشكان بەدەستی باوكی كوژرا..كەس لەئازای تێنەگەیشت...
ژیار ژنبرایەکی بەچەکوش کوشت...
به‌سه‌رخۆشی‌ په‌لاماری‌ پوری‌ ده‌دات...
123