ترافیک
میتسوبیشی نوێ بەرھەمھات
SNN: 

کۆمپانیای میتسوبیشی مۆدیلە نوێیە وەرزشییەکانی ئاشکراکرد کەلەجۆی SUV بەمۆدیلی Eclipse Cross  کەدەبێتە نێوەندگیری ASX و Outlander .
کۆمپانیا ژاپۆنییەکە رایگەیاندوە کەئۆتۆمبیلەکە چوار دەرگایە و مۆدیلیی کوبی وەرزشی ھەیە و درێژی ٤.٤١ مەترە و پشت بەمەکینەی بەنزینی قەبارە  ١.٥ لیتر و ھێزی ١٢٠کیلۆوات بۆ ١٦٣ ئەسپ و گوڕی ٢٥٠ نیوتن مەتر دەگرێت.
ئۆتۆمبیلەکە گێرێکی جۆری CVT ی ھەیە و ئەوپەڕی خێراییەکەی ٢٠٥ کیلۆمەترە و رێژەی سەرفکردنی سوتەمەنی ٦.٦ بۆ ٧ لیترە بۆ ھەر ١٠٠ کیلۆمەتر. 
بڕیارە ئۆتۆمبیلەکە مۆدیلیی مەکینە گازیشی بۆ دابەزێنرێت.
ئۆتۆمبیلەکە بەجۆرێکە بوارێکی زۆر دەدات بەکوشنی دواوە بۆ زیاکردنی قەبارەی سندوق بۆ ١١٥٩ لیتر و ئۆتۆمبیلەکە بەسوودە بۆ ناوچە سەختەکان و شاشەیەکی جۆری Head UP ی ھەیە کەلیستی داتاکانی تێدایە.

gellerytitle

3 هەفتە پێشتر - Nov 19 2017 1:28PM
2243
بابه‌تی زیاتر