هونه‌ر
فیلمی Justice League لەسینەمادا دەنگی دایەوە
SNN: 

فیلمی سەرکێشی و جوڵە و شوێنکەوتن و راکردن بووە ھۆکارێکی گرنگ بۆ راکێشانی سەرنجی جەماوەر بۆ خانەکانی سینەما بۆیە ھۆلیۆد گرنگی دا بەفیلمەکانی سەرکێشی وەک یەکێک لەگرنگترین جۆرەکانی ھونەر بۆ تێرکردنی خواستی بینەران ئەمەش وایکرد فیلمی Justice League ببێتە سەرتۆپی لیستی پر بینەرترینی فیلمەکانی سینەمای ئەمریکا.
ئەم فیلمە ٩٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێنا لەسینەمای ئەمریکای باکوردا، ئەم فیلمە لەپاڵەوانێتی بن ئەفلیک و ھنری کافیل و گال گادوت و جاسون موموا و دەرھێنانی زاک سنایدەرە.
فیلمی نوێی درامی (ووندەر) لەپلەی دووەمدا بوو بەکۆکردنەوەی ٢٧ ملیۆن دۆلار، فیلمی سێیەمیش (تور راگنارۆک) و چوارەم بۆ فیلمی کۆمیدی (دادیز ھۆم ٢) بوو فیلمی پێنجەمیش ١٣.٨ ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە کەفیلمی دراما و تاوان بوو بەناوی (مێردەر ئۆن زە ئۆرینت ئیکسپرێس) بوو. 

3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2017 9:03PM
8844
بابه‌تی زیاتر