ترافیک
بەم جۆرە لەبەفر و باراندا شۆفێری بکە
SNN: 

لەزۆربەی دۆخەکاندا کەشوھەوای خراپ کاریگەری نەرێنی ھەیە لەسەر ئەو گەشتەی کەکەسێک دەیەوێ بیکات ئەمەش گرفتێکی گەورەیە و کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر گەشت کردن، بۆیە بارانی زۆر و بەفر دەبێتە ھۆی لاوازکردنی ئاستی بینینی شۆفێران و مەترسی و ئەگەری رووداو.
بۆ پاراستن لەو گرفتە پێویستە ٥ رێوشوێن بگیرێتە بەر بۆ بەدەستھێنانی گەشتێکی سەلامەت لەکەشوھەوای خراپدا، لەوبارەیەوە وێب سایتی (تراڤل ئەند لیجر) ئەم رێنماییانەی ئاشکراکردووە: 
١-تەماشای ھەواڵی کەشوھەوا بکە: ئەمەش بەھۆیەوە دەزانیت باری کەشوھەوا چۆنە و بەو جۆرە بزانیت چ رێوشوێنێک بگریتە بەر بۆ پاراستن لەئەگەری کەوتنە گرفتەوە.
٢- پشکنینی ئۆتۆمبیل: دەبێ ئۆتۆمبیلەکە بپشکنین و رێَوشوێنی چاکسازی بگریتە بەر و تایەی خراپ بگۆڕێت و زنجیر بەریت نەوەک توشی رێگای بەفر بیت، پێویستە پشکنینی فڵچەی شوشە و سستمی گەرمی و لایتی پێشەوە بکەیت.
٣-پاراستنی ژمارەی بەھاناوەچوون: لەکاتی ھەر گرفتێکدا تا ژمارەی پێویستی بەھاناوەچوونت لەبەردەستدا بێت تا بزانیت چ رێگەیەک بگریتە بەر.
٤- دڵنیابوونەوە لەئەدای باترییەکە: تەکنیککارەکانی ئۆتۆمبیل دووپاتی دەکەنەوە کەگرفتە پەیوەندیدارەکانی باتریی لەکاتی وەرزی باراندا دروست دەبێت بەو جۆرە باترییەکە لەزستاندا دەچێتە ژێر بارێکی سەختەوە کەجەمسەرەکانی توشی داخوران دەبێت بەھۆی شێدارییەوە، بۆیە دەبێ دڵنیابیتەوە لەباتریی ئۆتۆمبیلەکە.
٥-پشکنینی ئیستۆپ: تەکنیککارانی ئۆتۆمبیل رێنمایی دەدەن بەپشکنینی ئیستۆپی ئۆتۆمبیل بەماوەیەکی درێژ و دڵنیابوونەوە و زیادبونی گەرمی و شێداری وادەکات کەخێراتر شێ بمژێت لەشلەی ئیستۆپەکە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ پاک بکرێتەوە لەپیسی و ئەمانەش کاریگەرییان دەبێ لەسەر گەشتەکەت و جیاوازییەک دروست دەکات لەنێوانی ژیان و مردن لەسەر رێگاکاندا.

3 هەفتە پێشتر - Nov 22 2017 12:08PM
2053
بابه‌تی زیاتر