زانست
زانست
جێگرەوەی کیبۆرد پەیدا بوو
SNN: 

کۆمپانیای Tap Systems بەرھەمێکی نوێی بۆ نوسین بەرھەمھێنا کەجێگرەوەی کیبۆردی کۆمپیوتەرە و تەنیا بەجوڵاندنەوەی دەست و پەنجەکان کاردەکات.
بەپێی زانیارییەکان TAP ئامێرێکی دەستییە کەلەپێنج ئەڵقەی یەک لەدوا یەک پێکھاتوە کەپەنجەکانی بەیەکەوە بەستووە. بەم جۆرە ھەر رووکارێک دەکاتە کیبۆرد و ماوس بەشێوەیەکی کاریگەر و بڕیارە لەرێی بلوتوسەوە ببەسترێتەوە بەئامێری کۆمپیوتەر و تابلێتەکانیشەوە.
بەکارھێنەرانی ئەم ئامێرە دەتوانن نوسین و کورتە نامە و ئیمەیڵی پێ بنێرن و بۆ مۆبایل و سەعاتە زیرەکەکان و بۆردە ئەلکترۆنییەکان و چاویلکەکانی جیھانی ئەندێشەیی بەکاردێت.
نرخی ئەم ئامێرە ١٣٠ دۆلاری ئەمریکییە و دەتوانێ لەگەڵ ھەموو ئەو ئامێرانەدا کاربکات کەبلوتوسی ھەیە و بەرگەی ٨ سەعات کارکردنی بەردەوام دەگرێت بەبێ ئەوەی پێویست بەبارگاویکردنەوە بکات.

2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2017 1:16PM
6530
بابه‌تی زیاتر