یاسا
یاسا
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات
SNN: 

ئه‌نوه‌ر به‌هۆی‌ ره‌فتار و كه‌سایه‌تییه‌وه‌ و خراپی‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا دوو كوڕه‌كه‌شی‌ به‌شێوه‌ی‌ هه‌ڵه‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بن و كه‌سایه‌تیه‌كی‌ شه‌ڕه‌نگێزیان لێ‌ ده‌رده‌چێت، ده‌ستدرێژی‌ و سوكایه‌تیكردن به‌خه‌ڵك ده‌بێته‌ خولیایان، تاوه‌كو رۆژێك توشی‌ شه‌ڕێكی‌ قورس ده‌بن و به‌هۆی‌ كوشتی‌ كه‌سێكه‌وه‌ له‌دادگا 20 ساڵ زیندانی‌ ده‌كرێت و كوڕه‌كانیش به‌ 10 ساڵ زیندانی‌ سزاده‌درێن.

ئه‌نوه‌ر 57 ساڵه‌ و دانیشتووی‌ شاری‌ هه‌ولێره‌ و پیشه‌ی‌ فرۆشتنی‌ چه‌كه‌، كه‌سایه‌تییه‌كی‌ هه‌ڵچو و خۆبه‌زلزانی‌ هه‌یه‌، هاوسه‌رگیری‌ كردوه‌ و خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌ به‌ناوه‌كانی‌(دانا (23)ساڵ و زانا (29)ساڵ)، له‌گه‌ڵ باوكیاندا له‌پێشه‌نگایه‌كی‌ چه‌ك فرۆشتن كارده‌كه‌ن، به‌هۆی‌ كاره‌كه‌شیانه‌وه‌ به‌رده‌وام خۆیان چه‌ك هه‌ڵده‌گرن، به‌هۆی‌ كه‌سایه‌تی‌ باوكیانه‌وه‌ ئه‌وانیش كه‌سایه‌تیه‌كی‌ شه‌ڕه‌نگێزیان هه‌یه‌ و زۆركات له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا به‌شه‌ڕدێن، هه‌ر به‌هۆیه‌وه‌ زیاد له‌دوو جار له‌و گه‌ڕه‌كی‌ تێیدا نیشته‌جێن، گه‌له‌كۆمه‌كیان لێكراوه‌ واژۆ له‌دژیان كۆكراوه‌ته‌وه‌ تاوه‌كو ده‌ربكرێن، به‌ڵام هیچ كه‌سێك نه‌یویستووه‌ به‌شه‌ڕبێت له‌گه‌ڵیاندا، به‌تایبه‌ت كه‌ ده‌زانن چه‌كدار و ئاژاوه‌چین، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و كه‌سانه‌ش كردوه‌ كه‌ واژۆیان دژیان كۆكردۆته‌وه‌.

له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌شیاندا دوو تاسه‌ی‌ كۆنكرێتیان دروستكردوه‌، هه‌ر كه‌سێك له‌وێوه‌بڕوات و ئه‌وان ده‌موچاویان به‌دڵ نه‌بێت بیانوی‌ پێده‌گرن و چه‌ندجارێك ئه‌م ره‌فتاره‌ به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ رۆژێكی‌ هه‌ینی‌ دا له‌كاتژمێر 8ی‌ به‌یانی، دانا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ ده‌خورێ‌ به‌تیژڕه‌وی‌ و به‌نیازه‌ دوای‌ كچێكی‌ گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان بكه‌وێت، به‌ڵام به‌هۆی‌ شپرزه‌ی‌ و تیژڕه‌وییه‌وه‌ خۆی‌ به‌ئۆتۆمبێلێكی‌ كرێدا ده‌كێشێت، كه‌ شۆفێره‌كه‌ی‌ ناوی‌(سۆران)ه‌ و ئه‌وانیش له‌ماڵ ده‌رچوون بۆئه‌وه‌ی‌ بچن بۆ گه‌شت و سه‌یران، دوای‌ رووداوه‌كه‌ش راسته‌وخۆ دانا به‌توڕه‌ییه‌وه‌ داده‌به‌زێت له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و ده‌ست به‌قسه‌ی‌ ناشرین ده‌كات و سۆران تۆمه‌تبار ده‌كات، له‌و كاته‌شدا سۆران و براكانی‌ داده‌به‌زن و پێیده‌ڵێن كه‌ تۆ خۆت كێشاوه‌ به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ماندا له‌دواوه‌ و زۆر تیژڕه‌وبوویت و كۆنتڕۆڵت له‌ده‌ستداوه‌،  له‌و كاته‌شدا سۆران ده‌ڵێت با پۆلیسی‌ هاتووچۆ بێت و هێڵكاری‌ بۆ رووداوه‌كه‌ بكات، داناش ته‌له‌فون بۆ باوكی‌ و زانای‌ برای‌ ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت كه‌تووشی‌ رووداوی‌ هاتووچۆ بووه‌، باوكی‌ پێیده‌ڵێت وادێین بۆلات هه‌ر كه‌ ئێمه‌ت بینی‌ په‌لاماری‌ شۆفێره‌كه‌ بده‌، بۆماوه‌یه‌ك هه‌ردولایان راده‌وه‌ستن سۆران و براكانی‌ له‌چاوه‌ڕوانی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆدان و داناش چاوه‌ڕێی‌ هاتنی‌ باوكی‌ و براكه‌ی‌ ده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌نوه‌ر و زانای‌ كوڕی‌ ده‌گه‌نه‌ لای‌ دانا، راسته‌وخۆ دانا په‌لاماری‌ سۆران ده‌دات و ئه‌نوه‌ر و زاناش په‌لاماری‌ سۆران و براكانی‌ ده‌ده‌ن، سۆران و براكانیشی‌ لێیان دێنه‌ده‌ست و كه‌ ئه‌نوه‌ر ده‌زانێت خه‌ریكه‌ شه‌ڕه‌كه‌ ده‌دۆڕێنن و لێیان ده‌درێت، ده‌مانچه‌ ده‌رده‌هێنێت و دوو فیشه‌ك به‌ سۆرانه‌وه‌ ده‌نێت، قاچی‌ یه‌كێك له‌براكانیشی‌ به‌فیشه‌ك بریندار ده‌كات، یه‌كسه‌ر ئه‌نوه‌ر و كوڕه‌كانی‌ به‌ئۆتۆمبێلێك هه‌ڵدێن و  ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی‌ رووداوه‌كه‌شیان پێكردوه‌ به‌جێی‌ ده‌هێڵن.

دوای‌ گه‌یاندنی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ سۆران گیان له‌ده‌ستده‌دات و دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك له‌خۆشاردنه‌وه‌یان ئه‌نوه‌ر و كوڕه‌كانی‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (405) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عیراقی‌ ئه‌نوه‌ر به‌ 20 ساڵ زیندانی‌ و كوڕه‌كانیشی‌ به‌ 10 ساڵ سزاده‌درێن.

تێبینی: ئه‌م ڕووداوه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌و له‌یه‌كێك له‌دادگاكان تۆماركراوه‌، ناوه‌كانیش سه‌رجه‌میان خوازراون، ئامانج له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ هۆشیارییه‌.

8 مانگ پێشتر - Dec 1 2017 4:16PM
24009
بابه‌تی زیاتر
له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی‌ خالیدی‌ به‌چه‌قۆ كوشت...
كه‌مال دراوسێكه‌ی‌ خۆی‌ به‌تاپڕ كوشت..سزای‌ له‌سێداره‌د...
ئاواز بەھۆی لەشفرۆشیەوە کچێک ژەھرخوارد دەکات...
جەمال لەبەر پارە برازاکەی بە بەرچاوی دایک و باوکیەوە کو...
چالاک کۆتایی بەژیانی ڤیان ھێنا..تەماحی لەسەروەتی ھاوسەر...
به‌تێزاب خوشكه‌كه‌ی‌ كوێر كرد..هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ مێر...
سه‌ركۆ ئاماده‌نییه‌ داوایه‌كی‌ براژنه‌كه‌ی‌ قبوڵ بكات.....
ھەژاری ڕێگری لەھاوسەرگیریەکیان کرد..کاردۆ بوە بکوژی خۆش...
ئاری تۆڵەی ژنەكەی لەدكتۆرەكە دەكاتەوە...
ئاكۆ ته‌قه‌ له‌زاوا ده‌كات و بوكێش گیان له‌ده‌ستده‌دات...
بوار دوای‌ ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر كه‌تان چی‌ ده‌گێڕێته‌وه...
بەهۆی فێڵ و تەڵەكەبازیانەوە بەیان و نیان پێنج ساڵ زیندا...
به‌هۆی‌ ڕاستگۆیی و به‌ویژدانیه‌وه‌ داناو ژنه‌كه‌شی‌ كوژ...
لەبەر لاوازی توانای سێكسی هاوسەرەكەی لەگەڵ كوڕێكدا سەرج...
ئەژی بەسەرھاتی سوتاندنی باپیری ئاشکرادەکات...
بەچەقۆ شادەماری ملی براكەی بڕی..بەسەرهاتی دوو برای دوان...
ژنی‌ هاوڕێكه‌ی‌ بۆخۆی‌ برد.. به‌مه‌رگ كۆتاییهات...
ئه‌نوه‌ر له‌زیندانه‌وه‌ هه‌ڵه‌كانی‌ ئاشكراده‌كات...