زانست
زانست
بەم جۆرە رێ لەداخستنی فەیسبوکەکەت بگرە
SNN: 

سەکۆی تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەستی کردووە بەھەڵمەتێک کەتێیدا داوا لەبەکارھێنەران دەکات وێنەیەکی تایبەتی خۆیان ئەپلۆد بکەن بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کەسانی راستەقینەن و رۆبۆت نین ئەمەش لەدوای ئەوەی بەشێوەی ئۆتۆماتیکی لەفۆتۆکە دەکۆڵێتەوە و بۆی دەردەکەوێت ئایا ئەو کەسەی وێنەکە خۆیەتی یان خۆی نیە ئەگەر روون نەبێت دەبێ فۆتۆیەکی بۆ ئەپلۆد بکەیت کەدەم و چاوت بەروونی دەربکەوێت.
نامەکەی فەیسبوک بەجۆرێکە ھەرکات فۆتۆکەت بۆ دابەزاند فەیسبوک لێی دڵنیادەبێتەوە پاشان دەیسڕێتەوە، ئەمەش لەھەڵمەتێکە بۆ داخستنی ئەو ئەکاونتانەی راستەقینە نین.
ئەم پرۆسەیە بەشێوازی تەکنیکی Captcha ناسراوە کەپرۆگرام و سستمێکە بۆ جیاکردنەوەی مرۆڤ لەرێی ئامێرەوە بۆ دەرخستن و ئاشکراکردنی رەگەزی مرۆڤایەتی و بەکاردێت وەک شێوازێک بۆ کۆتایی ھێنان بەنامەی (سپام). 
ئەمە لەکاتێکدایە ھەندێ کەس ئەکاونتی تری ھەیە بەناوی خواستراوەوە بەمەش فەیسبوک تەنیا بەفۆتۆکەیەوە ناوەستێت بەڵکو داوا دەکات کەناسنامەکەی بۆ سکان بکات و بۆی بنێرێت ئەوکات فەیسبوکەکەی دەداتەوە بۆ دڵنیابونەوە لەوە.
ئەمەش گرفتێکە کەرووبەرووی زۆربەی بەکارھێنەران بۆتەوە لەمرۆدا.

gellerytitle

2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2017 4:39PM
7837
بابه‌تی زیاتر