کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ئەو ٤ ھەستەی نابێ بۆ ژنی دەرببڕیت
SNN: 

ژیانی ھاوسەرێتی تەندروست پشت بەچەندین ھۆکاری وەک رێز و خۆشەویستی و راستگۆیی دەبەستێت، راستگۆیی ش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کەدەبێ ھەردوولا ھەیان بێت بۆ پەیوەندییەکی تەندروست و راست.
وێب سایتی فامیلی شەیر چوار ھەستی نەرێنی ئاشکراکردوە کەنابێ پیاو بیدرکێنێت بۆ ژنەکەی و نابێ بۆی دەرببڕێت:
١. رەخنەگرتن لەشێوە و رووخساری: دوای ماوەیەک لەھاوسەرێتی چەند گۆرانکارییەک لەرووخسار و جەستەی ژن و پێستی دروست دەبێ کەنابێت پیاوان بیکەنە رەخنە و ئاماژەی پێ بکەن.
٢. تاکڕەوی لەبڕیاردان: ئەمەش پیاوان دەیکەن بۆ دەربڕینی پیاوسالاری خۆیان و ژنان ھەست بەوە دەکەن ئاستیان لەو کەمترە و حسابیان بۆ ناکرێت بۆیە دەبێ پیاو ژنەکەی بەھاوبەشێکی راستەقینە بزانێت و بەشداری پێ بکات لەبڕیارە گرنگەکاندا.
٣. باسکردن لەپەیوەندی پێشووتر: بەھۆی ھەستیاری بابەتەکەوە باشترە پیاو باسی پەیوەندییەکانی پێشووتری نەکات چونکە ژن ھەست بەئیرەیی دەبات لەھاوسەرەکەی و نایەوێ گوێی لەھیچ لەوانە بێت.
٤. تایبەتمەندی و سیفەتە خراپەکان: پیاوان بەھەندێ سیفەتی نەرێنی ژن بێزار دەبێت بەڵام لەکاتی باسکردنیدا دەبێتە ھۆی دروست بونی کێشە لەنێوان ھەردوولا بۆیە باشترە بەگفتوگۆی ئاقڵانە باس لەوانە بکرێت.

2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2017 6:35PM
8619
بابه‌تی زیاتر