زانست
زانست
سامسۆنگی نوێ تەکنیکی ئاست بەرزی لەخۆگرتووە
SNN: 

پێشبینی دەکرێت کەکۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشور لەمیانی پیشانگەی CESدا دوو مۆبایلی زیرەکی نوێی گالاکسی X و گالاکسی ئێس ٩ ئاشکرا بکات.
لەوبارەیەوە وێبسایتی لێتس گۆ  ئاشکرایکردووە کەسامسۆنگ سەرقاڵی پەرەپێدان و دروستکردنی مۆبایلێکی بێ لاتەنیشتە سەرباری چەند ناوچەیەکی تری چەماوە لەسەر شاشەی سەرەکیی.
سامسۆنگ بڕیاریداوە دیزاینی رووکارێکی نوێ بکات بۆ مۆبایلە نوێیەکە بەبێ چێوە و لاتەنیشت بۆ ئەوەی شاشەیەکی گەورەتر بگرێتە خۆ.
رووبەری شاشەکە بەشێوەیەک دروستکراوە کەتەکینکێکی نوێ وسەردەمیانەی لەخۆگرتووە و ئەمەش یەکێکە لەو بابەتانەی کەکۆمپانیا گەورەکان رکابەری لەسەر دەکەن، ئەمەش باشترینە بۆ بەکارھێنان و تەماشاکردنی باشتری وێنە و ڤیدیۆ.

هەفتە پێشتر - Dec 2 2017 9:48PM
5646
بابه‌تی زیاتر