کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کەشوھەوا بەختەوەریت دیاری دەکات
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە کەکەشوھەوا کاریگەرییەکی گەورەی ھەیە لەسەر میزاجی مرۆڤ و ھەرکات کەشوھەوا گەرم بێت ھێندەی تر مرۆڤ بەختەوەر دەبێ.
توێژینەوەکە لەسەر ١.٦ ملیۆن کەس کراوە لەئەمریکا و چیندا و تێیدا پێوانەی پێنج لەوانەی تێدا وەرگیراوە کەتوێژینەوەکە دەیانگرێتەوە لەوانە مۆرکی کۆمەڵایەتی و ھۆشیاری و سەقامگیری سۆزداریی و ئەزمونەکان و خۆشبەختی.
توێژینەوەکە دەریخست ئەوانەی لەو شوێنانە گەورەبوون کە پلەی گەرما ٢٢ ی سەدی بوە باشتربوون لەوانەی لەشوێنە ساردەکان ژیاون. 
دەرکەوتوە ئەوانەی لەکەشوھەوای گەرمدا دەژین و چێژی لێ دەبینن ناچار دەبن لەزستاندا لەماڵ بمێننەوە و دەرنەچن. بەڵام ئەمەش رێگرە لەدروستبونی ھاورێیەتی و پەیوەندیی تر کەلەدۆخە گەرمەکاندا دروست دەبێ و ئەمەش بەختەوەریی و ئارامی دڵ و دەروونی لێ دەکەوێتەوە.

هەفتە پێشتر - Dec 5 2017 1:06PM
852
بابه‌تی زیاتر