ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٧ سودی پەتاتەی کوڵاو
SNN: 

پەتاتە لەسەوزە دەوڵەمەندەکانە بەڤیتامین و کانزاکان بەتایبەت پۆتاسیۆم و فسفۆر و ڤیتامین بی و سی ، ھاوکات کالۆری و چەوری کەمە، دەوڵەمەندە بەریشاڵ کەھەستی تێربون دەدات بۆیە خۆراکێکی گونجاوە بۆ رێجیم. 
پەتاتەی کوڵاو چەندین سودی ھەیە لەوانە: 
١. بەرزە فشاری خوێن دادەبەزێنێت: زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کەپێکھاتەی وەک کۆکۆماینس لەنێو پەتاتەدا رۆڵێکی باشی ھەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی فشاری خوێن.
٢. مێشک و دەمار بەھێز دەکات: پەتاتە لەو جۆرە سەوزانەیە کەدەوڵەمەندە بەڤیتامین بی ٦ کەگرنگە بۆ کارکردنی کۆئەندامی دەمار بەھۆی توانای لەدروستکردنی بەستەرە دەمارییەکانی مێشک و ھۆرمۆنی سیرۆتۆنین کەپێویستە بۆ تەندروستی دەمار و کەمی ئەم ھۆرمۆنە ھەستی نیگەرانی و قەلەقی دروست دەکات، بونی ھۆرمۆنەکەش پێویستە بۆ ھاوکاریکردن لەخەوتن و رزگاربون لەماندوێتی و قەلەقیدا.
٣. رێژە ھەرس زیاتر دەکات، بەھۆی بوونی ڤیتامین بی ٦ەوە کەھاوکارە لەپاراستنی تەندروستی دڵ دا لەرێی پێکھاتەی ھۆمۆسیستاین کەکاریگەری ھەیە لەسەر دیواری مولولەکانی خوێن و دەبێتە ھۆی رەق بونی خوێنبەرەکان، پەتاتە رێژەیەکی زۆری ریشاڵی تێدایە کەکۆلیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنێت لەخوێندا و رێگرە لەمژینی لەگەدە و رێگرە لەتوشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن. 
٤. رێگرە لەگرفتەکانی ھەرس: پەتاتە رێژەیەکی زۆری ریشاڵی پێویستی تێدایە بۆ ھەرس و رێگرە لەقەبزی و گرفتی قۆڵۆن و دروستبونی غازات و ئازاری گەدە و ریخۆڵە.
٥. بەھێزکردنی ئێسک: پەتاتە رێژەیەکی زۆری رەگەزی خۆراکی تێدایە وەک ئاسن و فسفۆر و زنک و کالیسیۆم و ئەمانەش بەسوودن بۆ بنیاتی ئێسک.
٦. دەتپارێزێت لەشێرپەنجە: بەھۆی بونی فۆلیک ئەسیدەوە کەپێویستە بۆ چاکسازی لەمادە بۆماوەییەکان و رێگری لەتوشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە، پەتاتە ڤیتامین سی تێدایە کەتایبەتمەندیی دژە ئۆکسانی ھەیە و خانەکان لەتێکچون دەپارێزێت.
٧. پارێزگاری کێشی لەش دەکات: سەرباری بونی رێژەیەکی زۆری نیشاستە تێدا بەڵام لەو جۆرەیە کەھەستی تێربوون زیاتر دەکات و رێژەی ئەنسۆلین لەلەشدا رێک دەخات.

هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:37AM
5683
بابه‌تی زیاتر