ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودە زۆر و زەوەندەکانی تەماتەی بچوک
SNN: 

تەماتە ئەو رووەکەی لەپۆلی باینجانییەکانە و چەندین جۆری ھەیە و رەچەڵەکی لەئەمریکای باشورەوە ھاتووە و دواتر بەھەموو جیھاندا بڵاوبۆتەوە لەدوای داگیرکاری ئیسپانیی بۆ ھەردوو ئەمریکاکە، ئێستاش جگە لەنێو کێڵگەکان، لەناو خانوی پلاستیکیشدا دەچێنرێت.
تەماتە چەندین سودی ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش: 
١. ئەو میکرۆبانە لەناودەبات کەلەلەشی مرۆڤی توشبو بەنەخۆشیەکاندا دروست دەبێت.
٢. تەماتە گورچیلەکان چالاک دەکات 
٣. تەماتە رێژەیەکی گەورەی ڤیتامین ئەی و سی تێدایە 
٤. تەماتە ریخۆڵە و ناوسک پاک دەکاتەوە و گرفتی ھەرسی خۆراک و دەرکردنی پاشەرۆ چالاک دەکات.
٥. تەماتە کانزای ئاسنی تێدایە بۆیە ئەگەر توشی کەم خوێنی بوویت ئاوی تەماتە بخۆ.
٦. دەکرێ تەماتە بەکاربھێنرێت بۆ کەمکردنەوە و چارەسەری ترشەڵۆک و ھاوسەنگکردنی تفتی لەلەشدا.
٧. تەماتە گرفتی سنگ ئێشە و ھەناسەدان و قەسەبات کەمتر دەکاتەوە.
٨. تەماتە بەسوودە بۆ ئەوانەی ھەڵگری نەخۆشی شەکرەن ئەمەش بەھۆی بونی رێژەیەکی کەم لەکاربۆھیدرات کەدەکرێ بۆ دابەزاندنی کێشیش بەکاربھێنرێت.
٩. ئاوی تەماتە ھەوکردنی جومگەکان چارەسەر دەکات لەرێی تێکەڵ کردنی بەزەیت و گەرم کردنی دواتر بەھەڵم بوونی و دواتر بدرێت لەشوێنی پێکانەکە بۆ ئازار شکێنی.
١٠. خواردنی تەماتە کونیلەکان و کەناڵە سروشتییەکانی پێست دەکاتەوە.

هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:46AM
2518
بابه‌تی زیاتر