ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەرێجیمی چا بە ٣ رۆژ کێش دابەزێنە
SNN: 

چا گیراوەیەکی باوە لەجیھاندا و گەلانی دنیا وەک نەریتێک دەیگرنە بەر، بەڵام ئەوەی نازانرێت کەدەکرێ چا بەکاربھێنرێت بۆ دابەزاندنی کێش و نەھێشتنی چەوری وورگ .
ئەگەر دەتەوێ رێجیمی چا بگریتە بەر باشترە تەنیا ٣ رۆژ ئەم سستمە خۆراکییە بگریتە بەر: 
یەکەم رۆژ:
کوپێک ئاوی گەرم و ئاو نیو لیمۆ لەسەر گەدەی بەتاڵ بخۆ لەبەیانیاندا.
نانی بەیانی: پارچە ئەناناسی فرێش و کوپێک چا
نانی نیوەرۆ: قاپێک زەڵاتەی چەوەندە، ماسی بێ چەوری و پارچە کولەکەی کوڵاو بەھەڵم، کوپێک چا
ژەمێکی سوک و کوپێک چا
نانی ئێوارە: قاپێک زەڵاتە و نۆک و ساسی ماستی بێ چەوری و گژوگیا و قاپێک شۆربای گێزەر.
دووەم رۆژ: 
کوپێک ئاوی گەرم و ئاوی نیو لیمۆ لەسەر گەدەی بەتاڵ لەبەیانیان 
نانی بەیانی: سێوی کوڵاو، کوپێک چا
نانی نیوەرۆ: ھلیۆن بەھەڵم، مریشک بەکاری و برنجی سپی، کوپێک شا
ژەمێکی سوک : کوپێک چا
نانی ئێوارە: پارچە کەەرەوز، سەوزە بەھەڵم و فاسۆلیای سوور.
سێیەم رۆژ: 
کوپێک ئاوی گەرم و ئاوی نیو لیمۆ لەسەر گەدەی بەتاڵ لەبەیانیان.
نانی بەیانی: پارچەیەک کاکی و کوپێک چا
نانی نیوەرۆ: پارچەیەک ماسی بێ چەوری و سپێناخ و کوپێک چا
ژەمێکی سوک و کوپێک چا 
نانی ئێوارە قاپێک زەڵاتەی کەلەرمی سپی و قاپێک کینوا.
باشترین رێگا بۆ ئامادەکردنی چا بۆ دابەزاندنی کێش: 
١- چوار کەوچک چا بخەرە نێو دوو کوپ و نیو ئاوی گەرم 
٢-تێکەڵەکە شەوێک جێ بھێڵە
٣-پاشان ئاوی نیو لیمۆ و چارەکە کەوچکێک بیبەر و ٤ کەوچک شەربەتی قەیقەب تێکەڵ بکە.

هەفتە پێشتر - Dec 7 2017 11:59AM
5085
بابه‌تی زیاتر